شارپرێس:
بڕیاروایه له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كان له‌سنورى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین، مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگاره‌كه‌و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كاندا كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌شارى هه‌ولێر، لەبارەی دۆخی دارایی‌و گرفتە کارگێڕییەکان، له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی‌و هەڵەبجەو سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارەكانى گه‌رمیان‌و ڕاپەڕین کۆببێتەوە.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه مانگێکە گرفتی سیوله لەبانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا هەیەو به‌هۆیه‌وه گرفت بۆ موچەخۆران دروستبووە.
ڕۆژى 11ى ئه‌م مانگه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی ئەو ناوچانەدا کۆدەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كان‌و جه‌ختیكرده‌وه، بەدواداچوون دەکات بۆ کەمبوونەوەى داهات‌و کێشەى موچە لەو سنوره.
بارزانى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "داهات لەهەولێرو دهۆک زیادیکردووەو لەسلێمانى کەمیکردوە، به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست له‌هه‌موو پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك، ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێنه‌كراوه، وه‌ك وتم له‌هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیادبووه، له‌هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیادنه‌بووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باسده‌كرێت".
ش.هـ