شنۆ هیرانی
میدیا فه‌رمیه‌كانی توركیا، ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه 26 ئه‌م مانگه بڕیاره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی كۆببێته‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی په‌كه‌كه بۆ ناو خاكی سوریا تاووتوێبكرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی میدیاكانی توركیا بوو، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌ردۆغان هه‌رگیز به‌ر له‌ده‌سپێكردنی جوڵه‌ی سوپاكه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا لێدوانی پێشوه‌خته‌ی نه‌داوه‌و كاته‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه!.
كه‌واته ئامانج لێی چیه‌و ئه‌یه‌وێت چی به‌كێ بڵێت؟
ئه‌ردۆغان له‌كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له23 مایسدا به‌ئاشكرا وتی:"ئامانجی جوڵه سه‌ربازیه‌كانمان، له‌هێڵی باشووره‌وه‌و به‌درێژایی سنووره‌كانمانه". كه ئه‌مه به‌مانای هه‌م سووریا‌و هه‌م عێراقه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانیان بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌قوڵایی 30كم له‌ده‌روه‌ی سنووریه‌كانیان ده‌ستبه‌كارده‌بنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاتێك له‌ڕووی سه‌ربازیی‌و هه‌واڵگریی‌و ئاسایشه‌وه ئاماده‌باشیه‌كانیان ته‌واوكردن، ئه‌وا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن.
ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌یه كه توركیا له‌یه‌ك كاتدا له‌سوریاو ئه‌گه‌ریش هه‌یه دووباره له‌عێراق (هه‌رێمی كوردستان‌و شنگال) به‌شێوه‌ێكی به‌رفراوان‌و به‌په‌ڕینه‌وه بۆ ناو پانتاێكی زۆر له‌خاكی سوریا‌و عێراق ده‌ست به‌جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازیی گه‌وره بكات.
به‌پێی بۆچوونی شاره‌زایان له‌بواری سه‌ربازی له‌توركیا، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌باكووری عێراق بێگومان مه‌به‌ست لێی هه‌رێمی كوردستانه له‌ژێر ناوی (چنگه‌كان) كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌چه‌ند زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامدران‌و دواهه‌مینیشیان ئۆپراسیۆنی چنگی-قوفڵ بوو. ته‌نها ئاماده‌سازێك بوون بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه گشتگیر‌و فراوانه‌ی توركیا له‌عێراق‌و سوریا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌یه ئاستی جوڵه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌عێراق‌و سوریا ئه‌وه‌نده خاكێكی به‌رفراوان بگرێته‌وه كه‌سێره‌ی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانیش تێپه‌ڕ بكات. ئه‌گه‌ریش هه‌یه سه‌ره‌تا به‌داگیركردنی مه‌نبه‌ج‌و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت ده‌ستپێبكرێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌واڵ‌و لێدوانانه‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌م پرسیاره‌ش دێته ئاراوه كه ئایا توركیا تاچه‌ند ده‌توانێ ئه‌م ئامانجه‌ی بپێكێ‌و لێكه‌وته‌كانی بۆ توركیا چی ده‌بن؟.
یه‌كه‌م به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م توركیا، به‌ربه‌ستی ئابووریه كه توركیا له‌ئێستادا له‌قه‌یرانێكی ئابووری گه‌وره‌دایه‌و هیچ پلانێكی جێگره‌وه‌شی نییه بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی زیاتری توركیا به‌واتای زیاتر ڕۆچوونه به‌ناو قوڵایی قه‌یرانه ئابووریه‌كه‌ی.
به‌ربه‌ستی دوه‌میش سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیایه
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیا، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیا له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێك یاری ئه‌كات‌و سه‌ره‌داوی هه‌رپه‌تێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر یرسی (په‌كه‌كه).
به‌ر له‌لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌جوڵه‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه رۆژنامه‌ی (تورك گه‌زه‌ته)دا ڕاپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه كه تێداهاتبوو، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای سوریا، ڕوسیا به‌نیازه له(ئیدلب، حه‌ما، لازقیه، چوارده‌وری حه‌له‌ب، منبه‌ج، ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، كۆبانێ) واتا ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (هه‌سه‌ده)دان یه‌كینه سه‌ربازیه‌كانی سووپاكه‌ی به‌ناوی (هێزی بڵاوه‌پێكه‌ری خێرا) له‌م ناوچانه بڵاوه‌پێبكات. هه‌روه‌ها له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه كه له‌ئێستادا زیاتر له 60هه‌زار سه‌ربازی ڕووسی له‌سوریا بوونیان هه‌یه.
جا لێره دا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ڕوسیا به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیه‌وه ناچار ئه‌بێ مه‌یدانه‌كه بۆ توركیا چۆڵبكات‌و هێزه‌كانی له‌سوریا بكشێنێته‌وه‌و به‌توركیا بڵێ هه‌ركوێت ئه‌وه‌ی بڕۆ؟.
ئاشكرایه كه توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاشه. له‌ئێستادا توركیا دژایه‌تی بوونی (سوید‌و فێله‌ندا) ده‌كات له‌وه‌ی ببن به‌ئه‌ندام له‌ناتۆ به‌هۆی پشگریان له‌په‌كه‌كه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕازیكردنی پوتنه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوسیا زیاتر له‌پرسی چوونه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ خاكی سوریا سازش بكات. بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته توركیا داوای قه‌ره‌بوو له‌ڕوسیا ده‌كات به‌وه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان توركیا‌و ڕوسیادا له2014 هه‌یه‌و ڕوسیا پابه‌ند نه‌بوه پێیه‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕوسیا هێزه‌كانی له‌نێوان ته‌ل ڕه‌فعه‌ت‌و منبه‌ج جێگیربكات‌و هه‌ردوو ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌ن له‌یه‌كتری داببڕێت.
ڕوسیا به‌هۆی فشاره‌كانی ئێرانه‌وه پابه‌ند نه‌بووه به‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، چونكه ئه‌گه‌ر ڕوسیاش ئه‌م داوایه‌ی توركیا جێبه‌جێبكات، ئه‌وكاته توركیا نه‌ك ته‌نها ئه‌مریكا، به‌ڵكو ناچاره ڕووبه‌ڕووی ئێرانیش ببێته‌وه. به‌وپێیه‌ش توركیا هه‌رچه‌ند بچێته ناو قوڵایی خاكی سوریا، ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌چێته ناو ته‌ڵه‌كه‌وه.