شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى ـ حه‌سه‌كه:
هێزێكى كوردى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و وته‌بێژى هێزه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و مه‌ترسیه بۆمبێكى چێنراوه‌و له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه"، ده‌شڵێت:"داعش شانه‌ى نوستووى له‌نێو كه‌مپى هۆلدا دروستكردووه‌و هه‌ركه‌س بیه‌وێت واز له‌فیكرى داعش بهێنێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌یكوژن".
كه‌مپى هۆل لەڕۆژئاوای کوردستان ئێستا بەمەترسیدارترین که‌مپی جیهان ناسراوە، چونکە هەزاران خێزانی داعش کە خەڵکی وڵاته جیاوازەکانن لەو کەمپەدا دەژین، ئەم که‌مپە، لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە لەساڵانی سەرەتای شۆڕشدا لەشاری حەسەکە لەگوندی (حەسەکە) بۆ پێشوازیکردن لەخەڵکی ناوچه‌كانى سوریا بونیادنرا کە لەترسى دڕندەیی ڕژێمی سوریا هه‌ڵده‌هاتن، بەڵام دواتر لەگەڵ دەستپێکردنی ئازادکردنی موسڵ لەساڵی 2016دا، هەزاران ئاوارەی عێراقی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن‌و لەو کەمپەدا نیشتەجێبوون.
له‌دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، ئارام حه‌نا وتەبێژی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) باس له‌وه‌ده‌كات، بۆمبێكى مه‌ترسیدار له‌كوردستان هه‌یه‌و له‌هه‌ركاتێكدا ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه، ده‌شڵێت:"وه‌ك هه‌سه‌ده چه‌ندینجار هۆشداریمان له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندووه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشمان ئاگاداركردۆته‌وه، نایشارینه‌وه چه‌ندین تیرۆریست‌و بنه‌ماڵه‌كانیشیان له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه".
ئارام حه‌نا وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات
حه‌نا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"ئێستا 56 هەزارو 537 کەس لەکه‌مپی هۆل نیشته‌جێبوونه کە زۆربەیان خێزانه‌كانى داعشن، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردووش‌دا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی‌و هێزە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە دەپارێزن‌و پێداویستییەکانی که‌مپەکەیان دابینده‌كه‌ن، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی دژ بەهەرێمە سەربەخۆکان، زۆرجار دەرفەتی پێویست بۆ خۆبەڕێوەبەریی نییە کە باری که‌مپەکە بەرزبکاتەوەو ته‌واوى پێویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن".
ورده‌كاریی‌و دیدار‌و زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ وته‌بێژى هه‌سه‌ده:
كه‌مپى هۆل لەڕۆژئاوای کوردستان ئێستا بەمەترسیدارترین که‌مپی جیهان ناسراوە، چونکە هەزاران خێزانی داعش کە خەڵکی وڵاته جیاوازەکانن لەو کەمپەدا دەژین، ئەم که‌مپە، لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە لەساڵانی سەرەتای شۆڕشدا لەشاری حەسەکە لەگوندی (حەسەکە) بۆ پێشوازیکردن لەخەڵکی ناوچه‌كانى سوریا بونیادنرا کە لەترسى دڕندەیی ڕژێمی سوریا هه‌ڵده‌هاتن، بەڵام دواتر لەگەڵ دەستپێکردنی ئازادکردنی موسڵ لەساڵی 2016دا، هەزاران ئاوارەی عێراقی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن‌و لەو کەمپەدا نیشتەجێبوون.
لەساڵی 2019دا، لەگەڵ ڕزگارکردنی ناوچەی باغۆزی دیرەزورو لەناوچوونی داعش لەهەموو ناوچەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەزاران خێزانی داعش بەژن‌و منداڵەوە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) کرد، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش سەرەڕای دەرفەتە سنووردارەکانی، خێزانەکانی داعشی لەكه‌مپى هۆل جێگیرکرد.
چەند کەسی تر لەکه‌مپی هۆلن؟
بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى ئارام حه‌نا له‌ده‌ستپێكى گفتوگۆكه‌دا به‌شارپرێسى وت:"ئێستا 56 هەزارو 537 کەس لەکه‌مپی هۆل نیشته‌جێبوونه کە زۆربەیان خێزانه‌كانى داعشن، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردووش‌دا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی‌و هێزە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە دەپارێزن‌و پێداویستییەکانی که‌مپەکەیان دابینده‌كه‌ن، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی دژ بەهەرێمە سەربەخۆکان، زۆرجار دەرفەتی پێویست بۆ خۆبەڕێوەبەریی نییە کە باری که‌مپەکە بەرزبکاتەوەو ته‌واوى پێویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، لەکه‌مپی هۆل، داعش شانه‌ى نوستووى هه‌یه‌و چەندین هاوڵاتی دامەزراندووە، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌س دژیان بێت یان بیه‌وێت داعش جێبهێڵێت ئەوان دەیکوژن".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، هێزە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەکه‌مپی هۆل چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنیان ئەنجامداوه‌و چەندین شانه‌ى نوستووى داعشیان دەستگیرکردووه، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەمپی هۆل زۆر گەورەیەو دەیان هەزار خێزانی داعشی تێدایە، هێشتا چەندین شانه‌و خه‌ڵكى مه‌ترسیداریان هه‌ر ماوه.
مارتین گریفیپس نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بەئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانى كرد‌و ڕایگەیاند، تەنها لەکه‌مپی هۆل ئەمساڵ (کانوونی دووەم تا مانگى نیسان) 30 کەس کوژراون.
نەوەیەکی نوێی داعش لەکه‌مپی هۆل
نەک تەنها نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لەدەوڵەتەکان دەکات، بەڵکو بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی‌و هێزە دیموکراتییەکانی سوریاش بەبەردەوامی داوا لەدەوڵەتان دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان بگه‌یه‌ننه هەرێمه‌كه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى داعش بوون‌و ئێستا له‌كه‌مپه‌كه‌دان وه‌ربگرن به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه بن ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانیان لێیان بپرسنه‌وه.
شارپرێس له‌زارى به‌رپرساى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، تائێستا ژمارەیەکی زۆر کەم لەوڵاتانى ئه‌وروپى‌و عه‌ره‌بى چەند منداڵێکی داعشیان بردووەته‌وه، به‌ڵام نایانه‌وێت خاوه‌ندارى له‌و هاوڵاتیانه‌ى خۆیان بكه‌ن كه فیكرى داعش له‌مێشكیاندا چه‌سپیوه.
له‌كه‌مپى هۆل، 36 هەزارو 279 منداڵی داعش هەن، ئەمەش وەک نەوەیەکی نوێی داعش وایە، وەک ئەوەی تائێستا لەسەر فکرى توندوتیژی پەروەردەکراون، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەناو کەمپەکەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێناکەن‌و تەنها چەند هاوکاریەکی بچووک پێشکەشدەکەن.
له‌و ڕوه‌شه‌وه شارپرێس دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئارام حه‌نا وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئه‌نجامداو ئه‌و له‌و دیداره‌دا ده‌ڵێت:"تیرۆریستان هەوڵدەدەن ئایدۆلۆژیای داعش لەناو کەمپه‌كه‌مدا له‌ڕێگه‌ى ژنان‌و ئافره‌تانه‌وه بگه‌یه‌ننه منداڵەکانیان".
شارپرێس: بارودۆخی كه‌مپى هۆل ئێستا چۆنە، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته كه‌و ده‌وترێت مەترسیدارترین که‌مپه له‌جیهاندا؟
ئارام حه‌نا: لەسەرەتای مانگی نیسانەوە بارودۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز لەلایەن شانه نوستووه‌كانى هاته ئاراوه، به‌ڵام لەکاتی جیاوازدا، ئەم شانانه تاوانی کوشتن لەكه‌مپى هۆل جێبەجێدەکەن، لەم ماوەیەدا 12 کەس لەکه‌مپی هۆل لەلایەن شانه نوستوه‌كانى داعشەوە کوژران، بەگشتی بارودۆخی كه‌مپى هۆل مەترسیدارەو داعش لەو کەمپەدا چالاکه‌و سوود لەبارودۆخی ئێستای هەرێمه‌كه‌ش به‌گشتى وەردەگرێت بۆ ڕێکخستنەوەی خۆی.
شارپرێس: وەک هەسەدە چەندین چالاکی ئەمنیتان بەهاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو که‌مپی هۆل بۆ سنوردارکردنی کردەوەکانی خانەکانی داعش ئەنجامداوە، کاریگەری ئەم ئۆپەراسیۆنانە چی بوون؟
ئارام حه‌نا: ئێمە هەمیشە بەهاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ‌و بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەوڵدەدەین که‌مپەکە بپارێزین، بەردەوام ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەناو کەمپەکەدا ئەنجامدەدەین‌و ئەوکەسانە دەستگیردەکەین کە پشتگیریی شانه نوستووه‌كان‌و ئەندامانی شانه‌كانى داعش دەکەن، لەڕابردووداو تائێستا شەڕی ئێمە لەدژی تیرۆر بەردەوامەو هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی داعش لەكه‌مپى هۆل‌و هەموو ناوچەکانی باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان به‌گشتى).
شارپرێس: تائێستا وەک هەسەدە چەندینجار داواتان لەدەوڵەتەکان کردووە کە بێنە باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و منداڵ‌و خێزانە داعشەکانیان ببەنه‌وه، بەڵام تائێستا وەڵامی پەیوەندیەکانیان نەدراوەتەوە، هۆکاری ئەمە چییە؟ بۆچی وڵاتانى جیهان‌و ناوچەکە لەبەرامبەر هاوڵاتیانی داعش لەهەرێمەکانی ئێوەدا بێده‌نگن؟
ئارام حه‌نا: بەداخەوە هه‌موو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌گشتى ڕۆڵی خۆیان لەکەمپی هۆل نەگێڕاوەو هیچ هەنگاوێکی گەورەیان نەناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمپی هۆل‌و زیندانەکانی داعش، ڕەنگە مەرجێکی سیاسی هەبێت کە هەندێک لەدەوڵەتەکان ئەرکەکانیان جێبەجێنەکەن بۆیە، ئێمە داوای چارەسەری گشتی دەکەین بۆ که‌مپی هۆل، لەو چوارچێوەیەدا پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی بێتە باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستکردن‌و دادگایی‌کردنی داعش‌و خێزانەکانیان کە دەستیان لەتاوانەکاندا هەیە.
شارپرێس: ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکه‌مپی هۆل چییە؟
ئارام حه‌نا: لەڕووی سەربازیی‌و ئەمنییەوە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی پشتگیریی لەهەسەدەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەن لەکه‌مپی هۆل، هەم لەڕووی ئاسمانی‌و هەمیش لەپاڵپشتی پێداویستییە سەربازییە پێویستەکان، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ ئەوەی ئاشتی بۆ که‌مپەکە بهێنین، پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فشاربخاتەسەر دەوڵەتەکان بۆ ئەوەی هه‌ر وڵاتێك هاوڵاتیه‌كى وڵاته‌كه‌ى كه داعش بووه‌و ئێستا له‌كه‌مپى هۆله، بیانبه‌نه‌وه‌و پشتگیریی زیاتر پێشكه‌ش به‌هه‌سه‌ده بكه‌ن له‌ڕووی تەکنەلۆژیاو مادیشەوە.
شارپرێس: هەڕەشەی كه‌مپى هۆل بۆ سەر هەرێمەکانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و هەموو باکوور‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا‌و جیهان چییە؟
ئارام حه‌نا: که‌مپی هۆل وەک بۆمبێک وایە کە لەوانەیە له‌هەر کاتێکدا بێت بتەقێتەوە، چونکە چەندین تیرۆریست‌و خێزانەکانیشیان لەکه‌مپەکەدان، تائێستاش ئه‌و خێزانانه پەیڕەوی ئایدۆلۆژیای داعش دەکەن، هەروەها تیرۆریستان‌و بنەماڵەکانیان هەوڵدەدەن ئایدۆلۆژیای داعش بۆ ناو منداڵان بگوازنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، بۆیە ئێمە وەک هەسەدە هۆشداریدەدەین لەو هەڕەشەیەی کە کەمپی هۆل لەداهاتوویەکی نزیکدا دروستیکردووە، چونکە سەرچاوەی تیرۆر‌و تیرۆریستانەو پێویستی بەپشتیوانی دەستبەجێ‌و چالاکانە هەیە.
شارپرێس: ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و وڵاتانى ئه‌وروپا لەگەڵ هاوڵاتیانی داعش لەکه‌مپی هۆل ڕۆڵی خۆیان نەگێڕا، چارەنووسی كه‌مپه‌كه به‌كوێده‌گات؟
ئارام حه‌نا: ئێمە وەک هەسەدە بەهاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵدەدەین داعش جارێکی تر هەڕەشە لەژیانی گەلەکەمان نەکات، بەڵام وەک چارەسەرێکی گشتی‌و کۆتایی، پێویستە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی‌و دیپلۆماسی لەم بوارەدا بکرێت، بۆ ئەوەی دادگایەکی نێودەوڵەتی لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دابمەزرێنین، چونکە گەلەکەمان بەڵگەنامەیان هەیە کە ئەنجامدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوای ئەوەی داعش‌و خێزانەکانیان دادگایی کران دەبێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.
ش.هـ