رۆناڵدۆ دەبێتەوە کاپتنى شەیتانە سورەکان

وەرزش

27/05/2022‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاری ماگوایەری ئینگلیزی کاپتنی یانەی مانچستەریونایتد بەهۆى خراپی ئاستەکەیەوە لەم وەزرەدا یانەکەى دەیەوێت نیشانەى کاپتنى لێ وەربگرێتەوەو لە وەرزی داهاتودا پشتى پێ نەبەستێت.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکان پشت بە ماگوایەر نابەستێت و هەڵەدات بەرگریکارێکی نوێ بگوازێتەوە کە دیارترینیان پاو تۆرێس و یورین تیمبەرە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لیستی یاریزانانی پاڵێوارو بۆ نوەرگرتنی نیشانەی کاپتنی مان یونایتد پێکهاتوون لە هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و برۆنۆ فێرناندێز و دی خیا.

ماگوایەر ساڵی 2019 بە گرێبەستێکی خەیاڵی لە لیستەرسیتیەوە ڕوویکردە مان یونایتد و لەوکاتەشەوە 144 یاری بە درێسی یانەکەوە ئەنجامداوە و حەوت گۆڵی تۆمار کردووە.