مانچستەر یونایتد بڕیار لە چارەنوسی پۆگبا دەدات

وەرزش

01/06/2022‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کارگێڕی یانەى مانچستەر یونایتد کە ناسراوە بە شەیتانە سورەکان ئاشکرایکرد، گرێبەستى یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان پۆڵ پۆگبا کۆتایی دێت و هیچ گفتوگۆیەکیش لە ئارادا نییە بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی.

یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆتایی ئەم مانگە ئەو یاریزانە ماڵئاوایی دەکات، بەوەش بێ بەرامبەر دەتوانێت روو لە هەر یانەیەک بکات کە بیەوێت.

یانەى شەیتانە سورەکان ستایشی پۆگبای تەمەن 29 ساڵی کردوە کە لە شەش وەرزی ڕابردوودا ئەوەى لە توانایدا بووە پێشکەشی یانەکەیان کردووە.

پۆڵ پۆگبا لە ساڵی 2016 ڕیزەکانی یۆڤانتۆسی بەرەو مانچستەر یونایتد بەجێھێشت و تا ئێستا بەشداربووە لە 233 یاری بە تۆمارکردنی 39 گۆڵ و 51 ئەسیست.

س.هـ