وادەی هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرا

کوردستان

08/06/2022‌ 3938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی حوریەت-ی تورکی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەواوبووەو لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکە دەستپێدەکات.


شەوی ڕابردوو خولوسی ئاکار، وەزیری به‌رگرى تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەنجامداو باسیان لەدۆخی ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، هاوکات ڕۆژئاوای کوردستانیش ئامادەکارییەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا دەستپێکردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەن‌و بۆ ئەو هێرشەش ڕەزامەندی لەهیچ لایەن‌و وڵاتێک وەرناگرن.

پێشتریش مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشکرایکرد، بەهۆی شکستی نێوخۆیی ئەردۆغان لەتورکیا، ئۆپەراسیۆنی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات، بۆیە ئەوان ئامادەکاریی تەواویان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا کردووە.