رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری بۆ سلێمانی رەوانە دەکات

کوردستان

20/06/2022‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پەڕەى تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە کە کاروانێکی بەپەلەی پێداویستی پزیشکى و دەرمانى رەوانەی پارێزگای سلێمانی کردووە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆلێرا.

رێکخراوەکە ئاشکرای کردوە، رەوانە کردنى ئەو هاوکارییانە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرایە کە لە پارێزگای سلێمانى بڵاوبووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هاوکاریکردنی وەزارەتی تەندروستی هەرێمە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکارییەکان پێکدێن لە دەرمان و کەرەستەی پزیشکی پێویست بە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە  یەکەم حاڵەتى توشبوونى کۆلێر لە کەرکوک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوکەوە راگەیەنراو دوێنێش بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى تووشبوونى ١٠ حاڵەتی کۆلێرا لە سلیمانی راگەیەنرا، وەزارەتى تەندروستى هەرێمیش بوونی چوار حاڵەتی دیکەى نەخۆشییەکەى لە هەولێر ئاشکرا کرد.
س.هـ