ژمارەی ئەو کەسانەى فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجبێوون پڕکردوەتەوە ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

21/06/2022‌ 1319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا بۆ ئەو 20 هەزار یەكەنیشتەجێبونەی كە بڕیارە حكومەت بۆ كرێنشینان دروستی بكات 51 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

 دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ ئەو 20 هەزار یەكەنیشتەجێبونەی كە بڕیارە حكومەت بۆ كرێنشینانی دروست بكات دەستیپێكرد، تا ئێستا بە پێی ئاماری دەستەی وەبەرهێنان لە 17ی مانگەوە تا ئەمڕۆ 51 هەزار و 179 كەس فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا دەستەی وەبەرهێنان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەمەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر سیستەمە دەوەستێت و لەگەڵ بەکارخستنەوەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
س.س