ئەحمەد حاجی رەشید: باشترین چارەسەر ئەوەیە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێتەوە

عیراق

22/06/2022‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى پێشووی کورد لە پەرلەمانى عێراق پێیوایە کە بەبێ سەدر هیچ حکومەتێک سەرکەوتوو نابێت، دەشڵێت" باشترین چارەسەر هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانە".

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامى پێشووی پەرلەمانى عێراق دەڵێت"سبەی پێنج شەممە ۷۳ پەرلەمانتاری جێگرەوە سوێندی یاسایی دەخۆن وقەرار وایە پاش ئەوە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو و پێکهێنانی حکومەت دەست پێبکات".

دەشڵێت"بەبڕوای من هیچ حکومەتێک سەرکەوتوو نابێت لە غیابی رەوتی سەدر، هەربۆیە بەبڕوای من پەرلەمان و حکومەتی ئایندەش شەرعیەتی ۳۲٪ دەنگدەرانیان لەدەست داوە".

بەبڕوای ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو باشترین و بێ کێشەترین چارەسەر ئەوەیە چوار چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی هەوڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدەن.

هەروەها ئەحمەد حاجی رەشید باس لەوەش دەکات لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەخت بدرێت.

س.هـ