شارپرێس:
دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادە بەشداریی دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتوو بەشدارن، تەوەری کۆبوونەوەکەش دانانی پەرلەمانتاری نوێیە لە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، لەگەڵ کردنەوەی دانیشتنەکەدا 201 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بون.
بڕیار ڕەشید وتیشی "72 کاندیدی شوێنگرەوە دەچنە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی سەدر، بەڵام نۆ کاندیدیان تا ئێستا ئامادەی دانیشتنەکە نین".
نوێدەکرێتەوە....