شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بەفەرمی سبه‌ینێ یەکشەممە یان دووشەممە پشووی جەژن ئاشكراده‌كات‌و به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێریش له9ى ئه‌م مانگه‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان تاوه‌كو 12ى مانگ پشوو ده‌بێت‌و 14ى مانگیش پشووى فه‌رمیه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئاشكرایكرد، ڕۆژى 9ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانه، به‌وپێیه‌ش بێت كه جه‌ژنى قوربان 4 ڕۆژه، ئه‌و ڕۆژانه پشووى فه‌رمى ده‌بن له‌هه‌رێمى كوردستان، واته له9 بۆ 12ى ئه‌م مانگه، ئه‌گه‌رچى به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێرى حكومه‌ت ته‌نها 10ى ئه‌م مانگه بۆ 13ى مانگ وه‌كو پشوو دیاریكراوه.
له‌ڕۆژژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، 14ی مانگه كه ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراقە، به‌هه‌مانشێوه ئەویش پشووی فەرمییە.
سەرچاوەیەکیش لەئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم به‌میدیاى پارتى وتووه، "بەپێی ڕۆژژمێرەکە پشووەکان دیاریکراون، سبه‌ینێ یەکشەممە یان ڕۆژى دووشەممە بەفەرمی پشووی جەژن بڵاودەکەینەوە".
ش.هـ