شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ چالاكى خێرایی با ڕوو له‌كه‌مبونه‌وه‌ده‌كات و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كات.
ئاسۆكه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، پله‌كانى گه‌رما له‌خوار تێكڕایی ئاساىى ساڵانه‌ى خۆیدایه به‌ڵام خێرایی با ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه چالاكه‌و بۆسبه‌نێش به‌هه‌مان شێوه به‌چالاكى ده‌مێنێته‌وه.
ئاسۆكه‌مال وتیشى، له‌سبه‌ینَوه چالاكى با به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت و چالاكبونى خێرایی با كه‌مده‌بێته‌وه‌و زۆرترین خێرایش تۆماركرابێت (50-60)كم بوه له كاتژمێرێكدا.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كه رۆژانى جه‌ژن ده‌كات پله‌كانى گه‌رما ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوه‌وه خێرایی با له‌هه‌رێمى كوردستان چالاكبوه‌و له‌سلێمانى خێراییه‌كه‌ى زیاتره به‌به‌راود به‌ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم و به‌وهخۆیه‌شه‌وه چه‌ندین دارودره‌خت شكاون و زیانیان به‌ركه‌وتوه.
ئ.ق