شارپرێس:
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانى توشبوانى كۆلێراى له‌پارێزگاكه ڕاگه‌یاندوو به‌پێى ئاماره‌كانیش تا ئه‌مڕۆ 105 كه‌س توشى كۆلێرابوون.
بژار مو‌سا به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر تائێستا 105 حاڵه‌تى توشبوونى كۆلێرا تۆماركراوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هۆكارى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه ئاوى پیس‌و سه‌وزه‌ى ئاودراوه به‌ئاوى قورس‌و خواردنى پیس‌و خراپ‌و پێویسته هاوڵاتیان خۆپارێزیى بكه‌ن.
په‌تاى كۆلێرا له‌زیاتر له 10 پارێزگاى عێراق بڵاوبوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له‌زیقار 10 كه‌س توشى په‌تاكه بوون.
ئ.ق