قەرەبوەکەی عێراق لەتورکیا لە 25 ملیارەوە بۆ 30 ملیار دۆلار زیادبوو

عیراق

21/07/2022‌ 3229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد، لەحاڵەتی بردنەوەی سکاڵاکەی عێراق دژی تورکیا، ئەوا قەبارەی ئه‌و قەرەبوەی عێراق لەئەنكەرەی داواکردوە لە 25 ملیار دۆلارەوە دەبێتە 30 ملیار دۆلار.


ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سکاڵایەی عێراق لەسەر تورکیا تۆماری کردووە پەیوەندیدارە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە، ئەگەر کەیسەکە بە سودی عێراق یەکلابکرێتەوە ئەوا قەرەبووەکە لە 25 ملیار دۆلارەوە دەبێتە 30 ملیار دۆلار.

سکاڵاکە لە سەردەمی حکومەتەکەی نوری مالکی لەسەر تورکیا تۆمارکرا، دواتریش لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادیدا عێراق داوای 25 ملیار دۆلار قەرەبوی کرد، لە ئێستاشدا ڕێڕەوی یاسایی کەیسەکە گەیشتووەتە کۆتایی و تەنیا بڕیاردان لەو کەیسە ماوە.