ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: مەسرور بارزانی بەدەستی بەتاڵ لەبەغداوە گەڕایەوە

کوردستان

25/07/2022‌ 1900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ڕۆژنامەی العرب-ی لەندەنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دەستبەتاڵی لە بەغداوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی العرب سەردانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا بەبێ هیچ ڕێککەوتن یاخود تەنانەت لێکتێگەیشتنێکیش لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا کۆتاییهاتووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پێدەچێت بەمزووانە هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پرسی نەوت ئەنجامنەدرێت.

هاوکات لەزاری سەرچاوەکانیەوە ئەو ڕۆژنامە عەرەبیە ئاشکرایکردووە، کێشەکانی هەولێر و بەغدا نادڵنیایی و بێ متمانەیی لەلای کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ کارکردن لە هەرێم دروستکردووە.

سەبارەت بە پێشنیازەکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا ڕۆژنامەی العرب ئاماژەی بەوەداوە، هەرێم پێشنیازی دروستکردنی دوو کۆمپانیای نەوتیی بۆ دۆزینەوە و بە بازاڕکردنی نەوت کردووە، بەڵام بەغدا وەڵامی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە.