شارپرێس:
به‌پێى ڕۆژژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 8ى ئه‌م مانگه له‌هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمى ده‌بێت.
به‌پێى ساڵى 2022 كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵدا پشوه فه‌رمیه‌كانى تێدا دیاریكراوه، ڕۆژى 8ى ئه‌م مانگه واته دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم پشووى فه‌رمى ده‌بێت.
8ى ئه‌م مانگه ڕۆژى عاشورایه‌و كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 10ى موحه‌ڕه‌م به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێرى كۆچى، ئه‌ویش ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌ر (مو‌سا)ى له‌ده‌ستى (فیرعه‌ون) ڕزگاركردو له‌هه‌مانكاتدا له‌و ڕۆژه‌دا (حوسێنى كوڕى عه‌لى) نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ) بێت شه‌هیدكرا. ئه‌م ڕۆژه‌ش له‌وڵاتانى (عێراق، ئێران، پاكستان، لوبنان، به‌حره‌ین، هیندستان‌و جه‌زائیر) پشووى فه‌رمیه.
ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێم ڕۆژژمێرێك بڵاوده‌كاته‌وه كه تێیدا سه‌رجه‌م ڕۆژه پشوه‌كان دیاریده‌كات‌و ده‌سه‌ڵات ده‌داته یه‌كه كارگێڕیه‌كانیش له‌هه‌ر بارێكى له‌ناكاو پشوو ڕابگه‌یه‌نن.
ئ.ق