شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی ھەرێم ئاشكرایكرد، لێکۆڵینەوە لە799 دۆسیەی گەندەڵی کراوە، ده‌شڵێت:"دۆسیەکان وەزیرو پەرلەمانتارو پارێزگاریشى تێدایە".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردودا 72 كه‌س كه پله‌ى تایبه‌تیان هه‌بوه واته له‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بۆسه‌ره‌وه له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاون.
وتیشى، "ئه‌وانه‌ى له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاون شه‌ش وه‌زیر، 6 بریكارى وه‌زیر، یه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته، 5 ڕاوێژكار، 1 په‌رله‌مانتار، 35 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، 4 سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان، 1 پارێزگار، 5 قائیمقام، 8 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌گشتى لێكۆڵینه‌وه له799 دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى كراوه، به‌ڵام تائێستا 40 دۆسیه یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ى تائێستا ڕوبه‌ڕوى به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موان دان به‌وه‌ده‌نێن گه‌نده‌ڵى‌و ناشه‌فافى ڕێكخراو هه‌یه، به‌ڵام به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كان‌و لێپێچینه‌وه له‌تۆمه‌تباران زۆر سست‌و خاوه‌و وه‌ك پێویست نییه.
ئ.ق