شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى توركیا سه‌ره‌تا گوندێكى له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى بۆردومانكردو دواتریش له‌ئاسمانه‌وه به‌دوو كۆپته‌ر به‌دۆشكا ته‌قه‌یان له‌گونده‌كه كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌ستیكه‌وتووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى توركیا بۆردومانێكى چڕى (سگێرێ)ى له‌قه‌زاى ئامێدى كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، به 15 خوله‌ك دواى بۆردومانه‌كه، دوو كۆپته‌رى جه‌نگى توركیا چونه‌ته سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌كه‌و به‌چه‌كى دۆشكا له‌ئاسمانه‌وه ته‌قه‌یان له‌گونده‌كه كردووه.
ش.هـ