شارپرێس:
له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى هێزێكى زۆر به‌شێكیان به‌جلوبه‌رگى مه‌ده‌نى بڵاوه‌یان پێكراو له‌هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیركران‌و چونه‌ته سه‌ر ماڵى ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسى دیكه‌ش.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانى ئاسایش چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكیان ده‌ستگیركردووه‌و چونه‌ته‌سه‌ر ماڵى ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسى دیكه.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى ئه‌وه‌ى چونه‌ته‌سه‌ر ماڵى ڕۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌وكاته‌دا له‌ماڵ نه‌بوون، ده‌ستگیرنه‌كراون.
سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى شارپرێس بۆ به‌دواداچون له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى ده‌ستگیركردنى ڕۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سنورى هه‌ولێر ئاماده‌ى ڕونكردنه‌وه نه‌بوو، بۆیه تائێستا نازانرێت هۆكارى ده‌ستگیركردنى ڕۆژنامه‌نوسان چییه.
شارپرێس زانیارى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتووه، له‌سلێمانى پارێزگاى سلێمانى‌و به‌دیاریكراویش له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا هێزێكى زۆر بڵاوه‌ى پێكراوه كه به‌شێكیان جلوبه‌رگى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردایه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، بڕیاروایه له‌كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ش.هـ