شارپرێس:
سه‌رۆكى زانکۆی سەڵاحەدین ئاشكرایده‌كات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، سیستمی یەکپۆشی جلوبەرگی خوێندکاران له‌سه‌رجه‌م به‌ش‌و كۆلێژه‌كان جێبەجێدەکه‌ن.
د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022 ـ 2023) سیستمی یەکپۆشی جلوبەرگی خوێندکاران لەسه‌رجه‌م کۆلێژەکانی زانکۆ جێبەجێدەکەن.
ده‌شڵێت:"دوو ڕەنگی جلوبەرگی (ڕەساسی‌و سپی لەگەڵ ڕەش‌و سپی)یان بۆ خوێندکاران دیاریکردوە، کۆلێژەکانیش ئازادن کام ڕەنگ ھەڵدەبژێرن.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "سیستمی یەکپۆشی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی‌و چینایەتییە، ھەروەھا ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی بنەماڵەی خوێندکاران".
ش.هـ