ئەمشەو یاریەكانی وەرزی نوێی لالیگا دەستپێدەكات

وەرزش

12/08/2022‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو یاریەكانی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێدەكات و لە یاری دەستپێك و لە هەفتەی  یەك  یانەی سیڤیلیە دەبێتە میوانی ئۆسا سۆنا.

 بۆ ئەو یاریەش هەردوو یانە بە باشی ئامادەكاریان كردوە بە تایبەت  لۆپیتیكی  راهێنەری سیڤیلیە بە تەواوی ئەستێرەكانیەوە ئامادەیە و دەیەوێت یەكەم سێ‌ خاڵی ئەم وەرزە دەستەبەر بكات، هەرچەندە ئەو یانەیە لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا هیچ گرێبەستێكی گەورەی ئیمزا نەكردوە و بەپێكهاتەی وەرزی رابردوەوە ئامادەكاری كردوە.

یانەی سیڤیلیە وەرزی رابردوو ركابەری پلەكانی پێشەوەی دەكرد و توانی پلەی چوارەم دەستەبەر بكات و سەربكەوێت بۆ چامپیۆنس لیگ.