کامیان بەسوودترن، ترێی ڕەش یان سپیی؟

تەندروستی

28/08/2022‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دكتۆر نوریا دیانۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراكیی رووسی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی Gazeta.Ru ی رووسیی رایگەیاندووە کە ترێی رەش مادەی سودبەخشی زیاتری تێدایە بە بەراورد بە ترێی رەنگ کاڵ، بەوپێیەی ترێی ڕەش بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەکان و فلاڤۆنیدی لەخۆگرتووە کە جەستە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەدخۆراکیی دەپارێزێت.

دیانۆڤا هەروەک وتویەتی: خواردنی ترێ نابیتە هۆی چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنە جۆراوجۆرەکان، بەڵکو توانای پشتگیریکردنی دۆخی تەندرووستیی جەستەی هەیە، ترێی ڕەش رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە یارمەتیی درێژکردنەوەی تەمەنی گەنجی لەش دەدات و پرۆسەکانی هەوکردن خاو دەکاتەوە.

ئەو خانمە پسپۆڕە رووسییە دەشڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترێ كه‌ پۆلیفینۆڵی تێدایه‌، بۆیە ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن كه‌م ده‌کاتە‌وه‌ و مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی پلاكی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێت، لەبەرئەوە‌ ده‌كرێت ترێ به‌ رێگه‌یه‌كی باش هه‌ژمار بكرێت بۆ رێگریكردن له‌ ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان".

ئاماژە بەوەشدەكات كە دەتوانرێت ترێ لەگەڵ تۆوەكانیدا بخورێت، بەو پێیەی ئەگەر بەباشیی بجورێت ئەوە جەستە دەتوانێت ماددەی خۆراكیی بەسوودتری دەستبکەوێت، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرە و چەوریی جگەریان هەیە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی ترێ.

ئەو دەڵێت "گرفتەکە ئەوەیە ترێ ڕێژەیەکی بەرزی فرۆکتۆزی تێدایە، بۆیە باش نییە لە یەک کاتدا زیاتر لە 100 گرام بخورێت، باشترە ترێ وەک سووکە ژەمێک بخورێت، هەروەک دەتوانرێت لەگەڵ چەرەساتەکان یان پەنیردا بخورێت، لەبەرئەوەی لەوکاتەدا بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێگریی دەکات لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە