پارتی مەرجێك بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەی پەرلەمان دادەنێت

عیراق

22/09/2022‌ 4966 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەر لەئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، دانوستان لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەنجامبدرێت.


سەباح سوبحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتی بەمیدیا عێراقیەکانی وتوە، "پارتی سورە لەسەرئەوەی هەر دانیشتنێکی پەرلەمان پیشوەخت پێویستی بەدانوستان‌و گفتۆدەبێت لەگەڵ موقتەدا سەدر".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، کۆبونەوەی پەرلەمان پێویستی بەسەقامگیریی سیاسی‌و ڕێککەوتنە لەگەڵ سەدر، چونکە ئەوان هێشتا لەناو پەرلەمان‌و لەدەرەوەی پەرلەمان قورساییان هەیە.

لەئێستادا هەوڵێک هەیە بۆئەوەی لەهەفتەی داهاتودا کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە، ئەوەش لەدوای ڕاوەستانی کۆبونەوەکان بەهۆی کێشە سیاسییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەو ڕەوتی سەدرەوە.