شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی چینی ئاشکرایکردووە کە ئەوانەی رۆژانە 4 کوپ چای رەش
یان سەوز دەخۆنەوە، ئەوە لە چەندین جۆر نەخۆشیی پارێزراو دەبن، لەناویاندا
نەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەی مێشک و نەخۆشیی شەکرە.
بەپێی بابەتێک لە لە
پێگەی ئەلیکترۆنی " وێب مێد" دا بڵاوکراوەتەوە، شیا ینگ لی توێژەر لە
زانکۆی ووهان بۆ زانست و تەکنەلۆژیا لە چین وتویەتی: ئەگەر کەسێک رۆژانە 4 کوپ چای رەش یان سەوز
بخواتەوە، ئەوە مەترسیی تووشبوونی بە چەندین نەخۆشیی کەمدەبێتەوە، لەسەروویانەوە
نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی لەسەدا 17، هەروەک نەخۆشییەکانی دڵ و
سەکتەی مێشک.
توێژینەوە چینییەکە کە
زیاتر لە ملیۆنێک کەسی پێگەیشتوو لە 8 وڵاتی جیاواز لەخۆ گرتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە مرۆڤ تاوەکو
زیاتر چا بخواتەوە سوودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ زیاتر دەبێت.
ئهنجامی ئهم توێژینهوهیهی
ئهم دواییه هەر بهوه نهوهستاوە، بهڵكو بۆی دهركهوتووە كه رۆژانە خواردنهوهی
دوو كوپ چای ڕهش یان زیاتر، بەتێکرایی ئەگەری مردن بهڕێژهی 9-13% كهم دهكاتهوه،
ئەنجامەکانیش 498 ههزار كهس له شانشینی
بریتانیا له ماوهی 14 ساڵدا لەخۆگرتووە و بەراورد کراون بەوانەی چایان
نەخواردۆتەوە.
لێکۆڵینەوەکە چینییەکە باسی لەوەشکردووە کە چا خواردنەوە مەترسیی تووشبوون
بە شێرپەنجەی سییەکان و هێلکەدان و پڕۆستات و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵەش
کەمدەکاتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی