شارپرێس:
ئەرجەنتین بە ڕابەرایەتی مێسی لە ڕیكۆردە مێژووییەكە نزیك دەبیتەوە و 35 یارییە شكستی نەهێناوە، ئەگەر دوو یاریی تر شكست نەهێنێت ڕیكۆردەكە دوبارە دەكاتەوە.
دوو یاریی داهاتووی ئەرجەنتین بەرامبەر ئیمارات و سعودییەیە و ئەگەر سێیەم یاریی شكست نەهێنێت، ڕیكۆردەكەی پێشوو دەشكێنێت كە بە ناوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوەیە و 37 یاریی شكستی نەهێنابوو.
مێسی گۆڵی ژمارە 90ی لەگەڵ ئەرجەنتین تۆماركردو 90 گۆڵی كردووە كە هێرشبەری ژمارە 9 نییە ، بەڵكو كەس نازانێت لەكوێدا یاریی دەكات.
51 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێكانی كردووە
یەكەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێی ئەرجەنتین بتوانێت 100 بردنەوە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەدەست بهێنێت.
س.هـ