INFINIX نوێترین مۆبایلی ئاستبەرزی خۆی ئاشکراکرد

هەمەڕەنگ

01/10/2022‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای INFINIXی چینی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێکەی ئاشکراکرد کە دەبێتە ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لەبازاڕەکانی جیهاندا.

مۆبایلی NOTE 12 PRO بەوە جیادەکرێتەوە کە پڕۆسێسەرێکی MediaTek Helio G99و پڕۆسێسەری گرافیکی جۆری Mali-G57 MC2و رامێکی (8+5) گێگابایتی هەیە، ئەوە جگە لەیادگەیەکی ناوخۆیی بەقەبارەی 256 گێگابایت.

مۆبایلە نوێکە بۆدییەکی هەیە کە لاکانی (164.4/76.5/7.8) ملمەو کێشی 192 گرامە، هەروەک شاشەیەکی AMOLED قەبارە 6.7 ئینچی هەیە کە کوالێتیی پیشاندانی دەگاتە (2400/1080) پێکسڵ‌و تێکڕای درەوشانەوەی 393 مۆم، مەتر.

کامێرای بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە سێ هاوێنەییە، کە هاوێنە سەرەکییەکە 108 مێگاپێکسڵەو کامێرا سێڵفییەکەشی 16 مێگاپێکسڵە.

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەن بریتین لەبونی دەرچەی USB Type-C 2.0و سێنسەری خوێندنەوەی پەنجەمۆر، هەروەک پاترییەکی بەهێز بەتوانای 5000 میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا کە تایبەتمەندیی خێرا بارگاویکردنەوەی هەیە.

و: ئاکۆ ئاڵی