شارپرێس:
سه‌ربارى ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی‌و هێزە شیعەکان لەکۆتا کۆبونەوەی پەرلەماندا دەنگیان دژی دەستلەکارکێشانەوەکەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دا‌و پشتیوانی مانەوەیان کرد لەپۆستەکەی، سه‌رچاوه‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، پەیامێکی توندیان ئاراسته‌ى حەلبوسی كردوه، ده‌شڵێت:"حه‌لبوسى كات ده‌كوژێت بۆ كۆبونه‌وه‌ى ده‌نگدان به‌سه‌رۆك كۆمار".
سەرچاوەیەکی باڵای ناو چوارچێوەی هەماهەنگی له‌لێدوانێكدا بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "نیگەرانین لەمامەڵەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان‌و کوشتنی کات بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار‌و ڕاسپاردنی کاندیدى سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى به‌شارپرێس وت:"ئێمه چاوەڕوانی ئەوەبوین حەلبوسی دوای پشتیوانیکردنی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ مانەوەی لەپۆستەکەی ڕاستەوخۆ کاتی کۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمان دیاریبکات‌و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت‌و دیاریکردنی سەرۆک کۆمار بەخێرایی بەڕێوەبچێت، بەڵام به‌دانه‌وه حەلبوسی یاری بەکات دەکات‌و نایەوێت ئەو هه‌نگاوه بنێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریداوەتە حەلبوسی‌و ئاگاداریکردۆته‌وه تاوه‌كو ناوەڕاستی ئەم مانگە چاوەڕێی دەکەن‌و دەبێت بەزویی کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت‌و سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت‌و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو خێرابکرێت.
سەرچاوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی له‌لێدوانه تایبه‌ته‌كه‌یدا بۆ شارپرێس باسى له‌وه‌كرد، ئەوان هێزە کوردیەکانیان ئاگادارکردۆتەوە بەزویی یەکلایی ببنەوە لەسەر یەک کاندیدی سەرۆک کۆمار‌و ئەگەر یەکلاییان کردەوە، ئەوانیش پشتگیریی دەکەن، ئەگەرنا ناکرێت پرۆسەکە بەبۆنەی ناکۆکیەکانی نێو هێزە کوردیەکانەوە پەکبخرێت‌و چەند کاندیدیان هەیە بچنە پەرلەمان‌و بەدەنگدان سەرۆک کۆماری داهاتوو یەکلایی بکرێتەوە.
له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى 28ى مانگى ڕابردودا په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق خسته ده‌نگدانه‌وه‌و ته‌نها 13 ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بون‌و زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ناوبراویش ده‌ستیكرده‌وه به‌سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆبونه‌وه‌كان.
ش.هـ
