چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی پێکهێنانی حکومەتی ڕاگەیاند

عیراق

05/10/2022‌ 835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات"بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم مانگە حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنین".

غەریب عەسکەر، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، "گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە و تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێندرێت".

بەوتەی غەریب عەسکەر لە ڕۆژانی داهاتوودا لایەنە سیاسییەکان دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکرد، تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بەپەلە