ٍشارپرێس:
نەخۆشی
شەکرە، یەکێکە
لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی
تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمیی هۆڕۆمۆنی
ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین
نەخۆشیی شەکرە زیان بە خوێنبەرەکان و دڵی کەسەکە دەگەیەنێت،
پسپۆرانیش ئاماژەیان بەچەند هەڵەیەکی باو کردووە کە تووشبووانی نەخۆشییەکە ئەنجامی
دەدەن کە ئەوانیش بریتین لە:
بەهەڵە
بەکارهێنانی دەرمانەکان.
سەردانی
نەکردنی پزیشک بەشێوەیەکی بەردەوام.
پەیڕەوکردنی
سیستەمێکی خۆراکیی ناتەندرووست.
پشتگوێخستنی
ئەنجامدانی وەرزش و راهێنانە جەستەییەکان.
نەخواردنەوەی
بڕی پێویستی ئاو.
دەستنەکەوتنی
بڕی پێویستی خەو.
جگەرەکێشان.
ئەنجامنەدانی
پشکنینی ڕێژەی شەکری ناو خوێن بەبەردەوامیی.
زاڵنەبوون
بەسەر دڵەڕاوکێ و شڵەژانە دەروونییەکاندا.
گوێنەدان
و پشتگوێخستنی ئەو برین و پێکرانانەی لەجەستەدا درووستدەبن.
پشتگوێخستنی
نیشانەکان نەخۆشییەکە.
بەکاربردنی
ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر.
نەخۆشیی
شەکرە، دوو جۆری سەرەکی هەیە، شەکرەی جۆری دووەمی زیاتر پەیوەندی بە شێوازی ژیانی
ناتەندروستەوە هەیە، بۆیە وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست و پشکنینکردن بەپێی
ئەوەی پزیشکەکەت بۆت دادەنێت مەترسیی تووشبوونت بە نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.