باڵندەیەک زاناکان توشی سەرسوڕمان ده‌كات

هەمەڕەنگ

31/10/2022‌ 2462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی "یۆرۆنیوز"ی ئەوروپایی، باڵندەی "گۆدوێت" کە سەر بەڕەچەڵەکی مریشکی زەییە، توانیویەتی مەودای زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتر بێ وەستان ببڕێت‌و لەویلایەتی ئالاسکای ئەمریکاوە بگاتە ویلایەتی تەسمانیای ئوسترالیا.


باڵندەکە کە تەمەنی پێنج مانگە، لە13ی ئۆکتۆبەرەوە لەئالاسکاوە بەڕێکەوتوە، داتاکانی مانگە دەستکردەکانیش دەڵێن گەشتە ماراسۆنییەکەی باڵندەکە ماوەی 11 ڕۆژو یه‌ك کاتژمێری بێ وەستان خایاندوە، ئەویش دوای ئەوەی ئامێرێکی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە لێبەستراوە.

ژمارەی پێوانەیی پێشوو بۆ زۆرترین فڕینی لەسەریەک بۆ هەمان جۆر باڵندە بوە، ئەویش کاتێک ساڵی ڕابردوو توانی مەودای 13 هەزار کیلۆمەتر بێ وەستان بفڕێت‌و ژمارەی پێوانەیی پێشوتر کە 12 هەزار کیلۆمەتر بوو لەساڵی 2020 تۆماریکردبوو بشکێنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی