شارپرێس:
لهتورکیا كۆگایهكى تایبهت بهههڵگرتنو پاراستنى دانهوێڵه دۆزرایهوه کە تەمەنی 9500 ساڵە.
تیمێکی شوێنەوارناسانی تورک لەگردی شوێنەواریی "ئەشکێلی" لەویلایەتی ئاکسارەی ناوەڕاستی تورکیا، كۆگایهكى ههڵگرتنو پاراستنى دانهوێڵهیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی بەنزیکەی 9500 ساڵ دەخەمڵێندرێتو دهیانهوێت كارى تێدا بكهنو بیكهنه شوێنێكى گهشتیارى مێژویى.
خانمە پڕۆفیسۆر میهرەبان ئۆزباچاران کە سەرۆکایەتی تیمی هەڵکەندنی شوێنەواریی تەل ئەشکێلی لەویلایەتی ئەکسەرای ناوەڕاستی تورکیا دەکات ڕایگەیاند، تیمەکەی 5 عەمباری تایبەتی دانەوێڵەیان دۆزیوەتەوە کە توێژینەوەکان مەزەندە دەکەن تەمەنیان نزیکەی 9 هەزارو 500 ساڵ بێت.
ئۆزباچاران ئاماژەی بەوەکردوە، دانانی شوێنی تایبەت بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵە بۆ بەکارهێنانی دواتر، ئاماژەیە بۆڕادەی گەشەسەندنی کشتوکاڵ لەو سەردەمەدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گردی ئەشکێلی لەڕیزی پێگە شوێنەوارەکاندا هاتوە، هەربۆیە تائێستاش کارەکانیان بەپاڵپشتی دامەزراوەی تورکی بۆ شوێنەوار بەردەوامن بۆ کردنەوەی بەڕوی گەشتیاراندا.
و: ئاکۆ ئاڵی