شوێنەواریی گرنگ لەکوردستان دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

08/11/2022‌ 945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا شوێنەوارناسییەکان لەناوچەی پیری لەویلایەتی ئادیەمانی باکوری کوردستان نەخشێکی مۆزایکیان دۆزیوەتەوە کە مێژوەکەی بۆ 1800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.


قارەمان یاگیز ئەندامی دەستەی خوێندن لەزانکۆی ئادیەمان لەباکوری کوردستان بەئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، لەساڵی 20221وە پڕۆسەی کنەوپشکین لەشاری شوێنەواریی پێری کە لەسەردەمێکدا شانشینی کوماگینی (163 پێش زایین - 72 زاینی) تێدابوە، دەستیپێکردوە،  لەماوەی ساڵانی ڕابردوشدا بەشێوەی پچڕپچڕ کارکردن تێیدا بەردەوامبوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی هەڵکۆڵین‌و کنەوپشکنینەکان لەمساڵدا بۆتە هۆی دۆزینەوەی نەخشێکی مۆزائیکی سەردەمی ڕۆمانییەکان لەڕوبەرەکەی 12 مەتر چوارگۆشە دەبێت.

لای خۆیەوە، مەحمود جۆخدار والی ئادیەمان بەئاژانسە تورکییەکەی وتوە، مەزەندە دەکرێت زەوییە نەخشێنراوە مۆزائیکییەکە بۆ ساڵانی نێوان 200 بۆ 300 پێش زایین‌و چاخی ڕۆمانی بگەڕێتەوە.

هەروەک محەمەد ئاڵقان بەڕێوەبەری مۆزەخانەی شارەکە باسی لەوەکردوە، نەخشە مۆزائیکییەکە بەڕەنگی ڕەش‌و سپیی‌و شین نەخشێنراوە.

و: ئاکۆ ئاڵی