شارپرێس:
كەسوكاری ئەو مێردمنداڵەی دوێنێ لەسەرچنار گیانی لەدەستدا ڕایدەگەیەنن، كوڕەكەیان لەژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆرى پۆلیسدا گیانی لەدەستداوە، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، "بەقۆناغە تفەنگ‌و مسكه ده‌مانچه لێیدراوەو هەموو كامێراكانی شوێنەكەشیان سڕیوه‌ته‌وه".
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، كەسوكاری ئەو مێردمنداڵەى گیانى له‌ده‌ستدا ڕایانگه‌یاند، "كامێرای كۆڵانەكانیان هەموی سڕیوەتەوەو كامێرای زیندانەكه‌شیان سڕیوەتەوە".
باسیان له‌وه‌شكرد، "به‌پێنج كارمه‌ندى پۆلیس له‌كوڕەكەیانداوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه‌و كوشتویانه‌و بۆ ئه‌وه‌ش شاهیدمان هەیە".
دەشڵێن:"كوڕەكەمان شەڕی كردوە، دوای ئەوەی پۆلیس گرتویەتی زۆریان لێداوه‌و بەقۆناغی تفەنگ‌و مسكه ده‌مانچه لێیانداوەو دەستیان ناوەته سه‌ر ده‌م‌و ملى‌و خنكاندویانەو شوێنی لێدانی مسكه دەمانچەش بەجەستەیەوە دیارە".
ئه‌وه‌شیان وت، "ئەو پێنج پۆلیسەی كوڕەكەمانیان كوشتوە دەستگیرنەكراون‌و بەڕێوەبەرەكەیان ڕەتیدەكاته‌وه بەهۆی ئەشكەنجەی پۆلیسەكانیەوە كوڕه‌كه‌ى ئێمه گیانی لەدەستدابێت".