پارتى به‌رپرس‌و ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى دیاریده‌كات

کوردستان

14/11/2022‌ 3702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى پارتى ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو، مه‌كته‌بى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان کۆده‌بێتەوەو بەرپرس‌و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرێ.


هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاشكرایكرد، ''بڕیاروایه‌ هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەببات‌و تێیدا بەرپرس‌و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێت''.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتوه‌، "دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی لەپێنج کەس پێکدێت کە بەرپرس‌و چوار کارگێڕیشى دەبێت''.

دوای ئەوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێردران، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبونەوەی خۆیان بەڕێوەببەن‌و بەرپرس‌و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێ.

ش.هـ