شارپرێس:
دواى دۆزینەوەى تەرمى چوار سەربازى سوپاى عێراق به‌سه‌ربڕدراوى له‌كه‌ركوك، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك بڕیارێکى قورس ده‌رده‌كات.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌نزیك بازگه‌ی چیمه‌ن كه ده‌كه‌وێته ڕێگه‌ی نێوان (كه‌ركوك - سلێمانی)، ته‌رمی چوار كه‌س به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرانه‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌سوپاى عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌و چواركه‌سه سه‌ربازی لیوای 31ی سه‌ر به‌فیرقه‌ی 8ی سوپای عێراقن‌و تائێستاش هۆكاری ڕوداوه‌كه ئاشكرانه‌كراوه‌و بكه‌رانی كاره‌كه ئاشكرانه‌كراون.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌ریف ڕوكن عه‌لى فرێجى فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی كه‌ركوك كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته شوێنى ڕوداوه‌كه‌و به‌توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانیدا قسه‌یكرد.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، فرێجى بڕیاریداوه بەدەستگیرکردنی فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 31ی فیرقەی 8ی سوپای عێراق‌و ئەفسەری هەواڵگریی فەوجەکە بەهۆی هێرشەکەی شه‌وى ڕابردوه‌وه.
ش.هـ
وێنه‌ى ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ى به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرانه‌وه...