شارپرێس
بەهۆی ئەوەی پێشبینیی دەکرێت بارانبارین
تاوەکو 24 کاتژمێری دیکەش بەردەوامیی هەبێت، داوا دەکرێت دەوامی بەیانیانی سبەینێ
شەممە 26-11-2022 بکرێتە پشووی فەرمی، وەزیری پەروەردەش دەسەڵاتی داوەتە
بەڕیوەبەری خوێێندنگەکان بۆ ئەم مەبەستە.
محەمەد کەمال شارەزای
کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت: بەپێی لێکدانەوە و پێشبینیەکانمانبێت،
ئەمشەو و سبەینێ بارانی بەخوڕ بەردەوامدەبێت، لەگەڵ وەزیری پەروەرده دکتۆر ئالان حەمە سەعید قسەم کرد کە دەوامی بەیانیان
بکرێتە پشووی فەرمی.
دەشڵێت "بەڕێزیان
پێی وتم کە دەسەڵاتم داوه به بەڕێوەبەری پەروەردەکان و لەهەرکاتێک پێویست بوو،
ئەتوانن بیکەن بە پشووی فەرمی، واتا تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ پشوو نیە و هەر
بڕیارێک هەبێت ئەمشەو لەلایەن بەڕێوەبەری پەروردەکان بڵاودەکرێتەوه".