شارپرێس:
ئاسۆ ڕۆسته‌م یه‌ك له‌سێ یاریزانه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌شارپرێسه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆر باسى كێشه له‌نێوان من‌و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق‌و یاریزانه عه‌ره‌به‌كان ده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"پێمخۆشه هه‌موان ڕاستیه‌كان بزانن".
شه‌وى 9ى ئه‌م مانگه لهجهوێكى باراناوىو لهیاریگهى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى یاریه‌كانى جامى كه‌نداو، ههڵبژارهدى عێراق ڕوبه‌ڕوی سعودیه بۆوه‌و یاریه‌كه‌ش به‌دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له‌سودى عێراق كۆتاییهاتو گۆڵى دوه‌میش له‌لایه‌ن ئاسۆ ڕۆسته‌مه‌وه تۆماركرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجى میدیاكان‌و لایه‌نگرانى وه‌رزش بوو، ئاهه‌نگ گێڕانى بهتهنهاى یاریزانه كورده‌كه بوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆ ڕۆسته‌م به‌شارپرێسى وت:"له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌یاریگا بینرا، زۆر هه‌واڵ بڵاوبۆوه گوایه كێشه له‌نێوان من‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌و یاریزانه عه‌ره‌به‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه".
وتیشى:"پێویسته لایه‌نگران‌و هه‌وادارانى من‌و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌و ڕاستیه بزانن، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوانماندا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه نێوانمان زۆر خۆشه‌و هیچ حساب‌و ئاماژه‌یه‌ك نییه كه بڵێت من كوردم‌و ئه‌و عه‌ره‌به، ئێمه هه‌موو هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵبژارده‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین".
ئاسۆ له‌هێڵی هێرشبه‌ر یاریدهكاتو یه‌كێكه له‌یاریزانه دیاره‌كانی خوله‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ئێستاش لهیانهیهكى كوه‌یتى یاریده‌كات، ئاسۆ بهیاریهكانى سه‌رنجی وهرزشدۆستانو بینه‌رانی یارییه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ش ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی خیسۆس كاساس ڕاهێنه‌ری ئیسپانی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌یان ڕاگه‌یاند كه له‌جامی كه‌نداوی 25 به‌فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
تیپه‌كه له23 یاریزان پێكهاتون‌و له‌نێویاندا چه‌ند یاریزانێكی كورد هه‌ن له‌سه‌روی هه‌مویان (شێركۆ كه‌ریم‌و ئاسۆ ڕۆستهمو ڕێوان ئه‌مین) هه‌ن.
شه‌وى 9ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌دوو گۆڵى بێوه‌ڵام لهسعودیهى برده‌وه‌و سێ خاڵى گرنگى به‌ده‌ستهێنا، دوو گۆڵه‌كه‌ى عێراق ئیبراهیم باشی‌و ئاسۆ ڕۆسته‌م له‌خوله‌كه‌كانى 30و 86 تۆماریان كرد.
ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانێکی کوردی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراقەو ناوی ئەم یاریزانە زیاتر درەوشایەوەو دەرکەوت کاتێک لەجامی کەنداوی عەرەبی 25 لهبەسرە دژی هەڵبژاردەی وڵاتی سعودیە توانی گۆڵێک تۆماربکاتو هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی ئەو گۆڵەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.
ئاسۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە23ی ئەیلولی ساڵی 2022 لەئوردن ئەنجامدا، لەئێستادا لەیانەی سالمییەی خولی تایبەتی کوەیتی یاریدەکات.
ناوى ته‌واوى ئاسۆ ڕۆستەمهو ساڵى 1994 لەدایکبوه، یه‌كێكه له‌یاریزانه دیاره‌كانى كوردستان‌و پێشتریش کارمەند پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی بوه.
ئاسۆ ڕۆستەم لەساڵی 2015 وەکو یەکەم ئەزمونی وەرزشی چۆتە یانەی سلێمانیی، دوای ماوەیەکی کەم چۆتە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 لەو یانەیە بوە.
پاشان بۆ ماوەیەکی کەم لەساڵی 2018 چۆتە نێو یانەی کەربەلا، دواتر لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2019 چۆتە یانەی نەورۆز. لەساڵی 2019 چۆتە یانەی هەولێرو بۆ ماوەی ساڵێک لەو یانەیە بوە. دواتر لەساڵی 2021 گەڕاوەتەوە یانەی نەورۆز، لەساڵی 2022 بڕیاری گواستنەوەیدا بۆ یانەی سالمییەی کوەیتی.
ئاسۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە چوارجار وەکو هێرشبەر لەهەڵبژاردەی نێودەوڵەتی عێراقی یاریکردوەو بانگهێشتکراوەو ئاستی بەرزبوە.
ش.هـ
