شارپرێس
وەزارەتی ئەوقاف
و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێرش کردنە سەر مزگەوتێک لە شنگال
دوورە لە ئاداب و نەریتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی
شەنگال ئاسایی بکرێتەوە، بەرپرسی یەکەمی رووداوەکەن.
وەزارەتی ئەوقاف
و کاروباری ئاینی ھەرێم لە راگەیەندراوێدا بڵاویکردەوە، دوێێ لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی
دەڤەری شنگال، دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتووەتەوە
و بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردووەتە سەر حەرەمی مزگەوتی شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژیکردنەوە سەر مزگەوت و ھەر ناوەندێکی تری ئایینی
دەکەن، پێشیانوایە ئەو کارە ناڕەوایە دوورە لە ئاداب و نەریتی ڕەسەنی ئایینی و
کوردەواری و ھەوڵێکی پیلاندارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا.
وەزارەتی ئەوقاف
وکاروباری ئایینی ھەرێم راشیگەیاندووە، ئەو جۆرە کردەوانە پلانی کەسین و پەیوەندی
بە ھیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەن،
بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن، بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .
وەک لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە،
بەرپرسی یەکەمی رووداوەکەن، کە بەردەوام رۆڵیان لە ئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە.
دوێنێ لە
شارۆچکەی شەنگال هاوڵاتیان دژی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی دەستیان لە کوشتنی ئێزیدیەکانی
شەنگال هەبوە لەسەردەمی هاتنی داعش لەساڵی
٢٠١٤ خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدرا و
داوا لە سوپای عێراق دەکرێت ڕێگری لەو هەوڵە بکرێت ئەو خێزانانە نەهێنرێنەوە بۆ شەنگال
.
س.س
