شارپرێس:
نیوەڕۆی ئەمرۆ هێزێکی ئەمنی شاری هەولێر چونەتەسهر بارەگای بزوتنەوەی ئیسلامی "باڵی کامیلی حاجی عەلی"و داوایان لێکردون ئاڵاو لۆگۆی سەر بارەگاکەیان دابگرن بەهۆکاری ئەوەی نابێت لەیەك شاردا لەژێر یەک ئاڵادا دوو حزب کاری خۆیان بکەن، سەرچاوەیەکیش بۆ شارپرێس زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
بەگوێرهى ئەو زانیاریانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی شاری هەولێر چونهتەسەر بارەگای بزوتنەوەی ئیسلامی "باڵی کامیلی حاجی عەلی"و پێیانڕاگەیاندون، دەبێت ئاڵاو لۆگۆی سەر بارەگاکەیان دابگرن، ئینجا ڕێگەیان دەدەن بارەگاکەیان بکەنەوەو کاری تێدابکەن.
لەوەڵامی پرسیارى ئهوهى ئاخۆ هۆکاری ئەو داوایەى هێزە ئەمنیەکە بۆچى دهگهڕێتهوه، زانیاریهكان باس لهوهدهكهن، هێزهكه بەبەرپرسانی بزوتنەوەکەیان ڕاگەیاندوە، بەگوێرهى یاسای هێزە سیاسیەکان ڕێگەنادرێت بەدوو حزب لەژێر یەک ئاڵاو لۆگۆدا کاری خۆیان بکەن.
شارپرێش پەیوەندیکرد بەبەرپرسێکی باڵای ئەو باڵەی بزوتنەوەوە لەبارەی هۆکاری ئەوەی ئەوکارەى بەرامبەریان کراوە ڕایگەیاند، "بەدواداچونمان کردوە بۆ بڕیارەکەو هێندەی لێێ تێگەشتبین، باڵەکەی تری بزوتنەوە "عیرفان عەلی عەبدولعەزیز" پەیوەندیانکردوە بەوەزارەتی ناوخۆوەو سکاڵایان تۆمارکردوەو وەزارەتی ناوخۆش بەگوێرهى یاسای هێزە سیاسیەکان ئەوکارەیکردوە".
دهشڵێت، "بەڵام لەبەرئەوەی هەردولامان لەکۆمسیۆنو حکومەت یەک حسابمان بۆ دەکرێتو وەک بزوتنەوە ناسێنراوینو کۆنگرەی خۆمان کردوە، لەهەوڵداین بۆ چارەسەری کێشەکەو لایەنگرانمان دڵنیادەکەینەوەو چارەسەری دەکەینو بەردەوامدەبین لەکاری خۆمان".
سەبارەت بەوەی ئێستا کارەکایان ڕاگیراوە یان نا، بەرپرسەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشارپرێسی وت، "هێزە ئەمنیەکە تەنها داوای لابردنی ئاڵاو لۆگۆیان لێکردوینو وتویانە بەردەوامبن لەکاری خۆتانو هیچ ڕێگریەک لهکارەکانمان نەکراوە".
