​ چەقۆیەکی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەدۆزرێتەوە

هەمەڕەنگ

18/08/2023‌ 1315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شوێنەوارناسانی پەیمانگای مێژووی شارستانیەتی ماددی لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسی لە پارێزگای برایانسک، چەقۆیەکی درووستکراو لە بەردەستێی (بەردەچەرج)ی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ75-80 هەزار ساڵ پێش ئێستا.

ئاندرێ پۆلیاکۆڤ، بەڕێوەبەری پەیمانگاکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو چەقۆیەی کە زاناکان لە کاتی هەڵکۆڵینە بەردەوامەکانی کەناریڕووباری دێسنا لە پارێزگای برایانسک دۆزییانەوە، لە مادەیەک دروستکراوە کە لە ناوچەکەدا بەردەست نییە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زانینی ڕادەی جوڵە و کۆچی نیاندەرتاڵ و چۆنیەتی پەیوەندیی کۆمەڵگاکانیان لەگەڵ یەکتردا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپای ئێستادا.

دەشڵێت: "لێکۆڵینەوە دەکەین و هەوڵدەدەین بزانین لە کوێوە هێنراوە و ئەمە بەڕاستی بەڵگەیەکی گرنگە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ زانینی ڕادەی توانای جووڵەی نیاندەرتاڵ ".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی