شارپرێس:
کۆمپانیای LG شاشەی نوێی گوازراوەی (مۆبایلی) بەناوی "StanbyME Go" خستە بازاڕەوە، کە نرخی نزیکەی هەزار دۆلارە.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە شاشەی نوێی گوازراوەیStanbyME Go قەبارەی27 ئینج و ڕوونی1920x1080 پێکسڵە “Full HD” ـە، لەکاتێکدا ڕێژەی نوێکردنەوەی وێنەکە ٦٠ هێرتزە.
شاشەی نوێکەی ئێڵ جی StanbyME Go بە چوار بڵندگۆ ئامادەکراوە بە توانای تێکڕای20 وات، جگە لەوەی پاترییەکەی تا 3 کاتژمێرتوانای کارکردنی هەیە.
شاشەی نوێی مۆبایلییStanbyME Go پشتگیریی لە تەکنەلۆژیای وایفای و بلوتوزی 5 دەکات، هەروەک دەرچەی HDMI لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی ئامێرەکە لەڕێگای فەرمانە دەنگییەکانەوە.
لەبەر ئاسانیی گواستنەوە و هەڵگرتنی، شاشە مۆبایلەکەی ئێڵ جی دەخرێتە ناو جانتایەکی کەشخە و شیکەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی