شارپرێس:
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ڕاگرتنى ده‌وام له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "جگه له‌و نه‌خۆشانه‌ى ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه، سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ى دیكه له‌نه‌خۆشخانه‌كان ئیزن ده‌درێنه‌وه‌و ده‌وام ڕاده‌گرین"، ده‌شڵێت، "90%ى سه‌نته‌رو ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌وامى تێدا ناكرێت".
هاوژین عوسمان سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه تیمى شارپرێس ئاماده‌یبون ڕایگه‌یاند، "لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئێمه ماوه‌ى 72 كاتژمێرمان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم د‌یاریكردبوو بۆ دابینكردنى موچه‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵاممان نه‌درایه‌وه‌و هیچ تروسكاییه‌كیش نییه بۆ دابینكردنى موچه، داواى لێبوردن له‌خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌ین ئێمه ده‌وام له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ڕاده‌گرین".
وتیشى، "له‌كاتژمێر 12ى ئه‌مڕۆوه ده‌وام له‌سه‌رجه‌م سه‌نته‌رو بنكه‌و نه‌خۆشخانه‌كان ڕاده‌گرین، به‌ڵام له‌به‌ر ئیمانمان‌و ئه‌خلاقى پیشه‌ییمان، فریاكه‌وتنه‌كان‌و شوێنه هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى شار‌و منداڵان‌و منداڵبون‌و چاودێرى ورد له‌نه‌خۆشخانه‌كان‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیواش ده‌وامده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆر پێویستى به‌ئێمه‌یه".
هیواى خواشت، "تا هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق بگه‌نه ڕێكه‌وتن‌و چیتر یارى به‌چاره‌نوسى كارمه‌ندو پزیشكانى ته‌ندروستى نه‌كرێت، پێمانوایه له‌نێوان ده‌ستبادانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌بارمته گیراون".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "بۆ هه‌موو خه‌ڵكى ڕونده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه ویستى ئێمه نییه كه ڕوو ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌مه داواكردنى مافه‌كانمانه، له90%ى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌وام ڕاده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌مان به‌رده‌وامده‌بین، دواتر هه‌وڵده‌ده‌ین نوێنه‌رایه‌تیمان سه‌ردانى به‌غدا بكات‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌نزیكه‌وه گفتوگۆ بكرێت بۆ دابینكردنى ماف‌و شایسته داراییه‌كانمان".
