شارپرێس:
وەفدێكی باڵای ئەمنی عێراق گه‌یشته شارى هه‌ولێرو شارپرێس زانیویه‌تى، ئاڵۆزیه‌كانى ئێستاى سنورى (ئێران ـ عێراق) به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى برادۆست یه‌كێك له‌پرسه سه‌ره‌كیه‌كانى گفتوگۆى ئه‌و وه‌فده عێراقیه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ده‌ستیكه‌وتوه، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌سەرۆكایەتیی وەفدێكى باڵا گه‌یشتۆته هه‌ولێر.
زانیاریه‌كان بۆ شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌عره‌جى‌و وه‌فده‌كه‌ى یاوه‌رى، بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق‌و ئێران دەكات له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه له‌ئاڵۆزیه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى سنورى ده‌ڤه‌رى برادۆست‌و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى له‌و سنوره بونیان هه‌یه.
دوێنێ میدیاى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌رى پێكدادانى نێوان گه‌ریلا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانى سنور (كه به‌هێزى سه‌ر به‌پارتى ناویان برابوو)و هاوكات هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌پارتیش هه‌یه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا، دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو به‌رپرسه حزبیه‌كانى پارتیه‌وه له‌كوێستانه‌كانى برادۆست، كۆچه‌ریه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له24 كاتژمێر ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕێكى قورس ڕوو ده‌دات.
په‌كه‌كه پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو، "ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براكوژى له‌و سنوره بونى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستى پارتى به‌پشتیوانى توركیا، بۆیه داواده‌كه‌ین ڕێگریى له‌جوڵه‌ى هێزه‌كانى پارتى بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر پێشڕه‌ویه‌كى زیاتر بكرێت، ئێمه وه‌ڵامى قورسمان ده‌بێت".
