یادێک بۆ هونەردۆست و کەسایەتی شاری سلێمانی خاوەنی تۆمارگەی قادر رەشید

هەمەڕەنگ

21/09/2023‌ 1357 جار خوێندراوه‌ته‌وه



فەرەیدون کونجرینی

یەکێک لە هونەرمەندە میللیە دیارەکانی شاری سلێمانی لە مەقامێکدا دەڵێ کەسێک نەبوو دامێنیبگرم بمکات بەکەس وەک وێنەی قادر ڕەشید» هەر ئەونــا بەڵکوو دەیان هونەرمەندی سترانبــێژ دامێنی دەگرت تا لە ڕێگەی تۆمارگەی  قادر ڕەشید دەنگی بگاتەخەڵک» زۆرێک لەو کەسانەی  لە بواری هونەریی دەنگ و ئاوازی کوردی سەرەتای کاری هونەری بوو لە تۆمارگەی قادر ڕەشید ەوە ناووناوبانگیان گەیشت بەم ڕۆژەی پێیان دەگوترێ   ئوستاد و مامۆستای گۆرانی و ئاوازی ڕەسەنی کوردی.

هونەرمەند وهونەردۆست
هونەر» کردەوەیەکی جوانی پەسەندە لە دەست هەموو کەس نایەت، (مەند) خودە ئەوەی خۆی بۆ هونەر ئامادەکردوەو دەیەوێ کاربکات بۆ کەسایەتی و بەرژەوەندییە خۆییەکان" تا بە هونەرەکەیسود بە کۆمەڵگە بگەیەنێت، جۆرێکیتر کەبوونەتە وزەیەکی باش هونەردۆستانن ، (هونەردۆست) کەسێکی پشتیوان و پاڵنەری هونەرمەندە لە سەرخستن و گەشەکردنی کەسەکە یان هۆگری کاری هونەرمەندێکە کەئاشنایە بە کارە هونەرییەکانی وەك شانۆ و سینەماو دەسڕەنگینی ودەنگبێژو و ئاوازژەن و ژەنیارەکان" زۆرینەی هونەردۆستان بونەتە هۆکاری سەرخستنی  هونەرمەندان  وەك چۆن کۆچکردوو قادڕەشید هەیبووە بۆ هونەرمەندانی کورد.

لە دەیان ناوچەی کوردستان کەسایەتی هونەریی بونی هەیە لە هەندێکیاندا ئاستە هونەرییەکەی گەشەی کردوەو سنوری ناوچەکەی تێپەڕاندوەو کەسانی ناوچەکانی تری بەخۆیان ئاشنا کردوە یەکێک لەو شارانە بەرچاوە" شاری سلێمانی بوە"تواندراوە بە پشتیوانی هونەردۆستان ناووناوبانگی هونەرمەندان ئاشناکرێ.


وەفایەک بۆ قادر رەشید و گلەیی لەوهونەرمەندانەی کاریان بە هونەردۆست قادر ڕەشید بوو " لە ئێستادا لە یادیان نەماوەو باسی ناکەن!؟
قادر ڕەشید خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید بوو"  کەسایەتییەکی هونەردۆستی وابوو لە ڕێگەی تۆمارگەکەیەوە دەنگی دەیان هونەرمەندی گەیاندە گوندوو شارو ناوچەکانی کوردستان، قارد رەشید هاوکاری و دڵسۆزی بۆ زۆر لە هونەرمەندان هەبوو بەتایبەت کاری بۆ کردون بەڵام زۆرینەیان(سپڵە و  بێ ئەمەگ) دەرچوون و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەسەریان نەکردەوەو لە چاوپێکەوتن و ئاخافتنە رادیۆیی و مێدیاییەکان بۆجارێکیش ناویان نەهێناوە، نوسەرانی پەرتوکی شاری سلێمانی دەیانی وەک قادر رەشیدیان لە پشت قەڵەم و نوسین و یادو یادگارییەکانی سلێمانی خستوەو باس لە زۆرێك لە خەڵکە ڕەسەنەکەی نەکراوە یەکێک لەوانەی یادنەکراوەتەوە کەسایەتی شاری سلێمانی  تۆمارگەی قادر رەشید ە، کاتێکیش بەڕووداوی ئوتۆمبێل کۆچی دوایکرد، زۆر بەبێــکەسی لە شاری سلێمانی دوور لە چاوی هەموو ئەوانەی سودمەند بوون بە قادر رەشید  لەبەخاک  سپاردنیدا بێ ئاگا بوون ونازانن گڵکۆی کەوتۆتە  کام لە گۆرستانەکانی شاری سلێمانی،
قادر ڕەشید پێش مەرگ تەواوی ئەرشیفەکانی هونەرمەندانی  بە دەنگ و ڕەنگ پێشکەش بە تەلەفزیۆنی خاك و کوردساد کرد" بەداخەوە تا  مێژوی ئەم نوسینەی  ڕۆژنامەنوس فەرەیدون کونجرینی  باسی لێوە نەکراوە!؟


لە ناونیشانی خۆمەوە دەنوسم
بەرامەبەر سەرای سلێمانی" دیواری بەریدەکە هەبوو ساڵی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٧ وێنەی هونەرمەندانی فیلم و سینەماو گۆرانی بێژانمان پێدا هەڵدەواسی و دەفرۆشت، لەو نێوەندەدا کاک بارام ی برام بیرۆکەی نوێی بۆهات لەشەقامی مەولەوی بازری کوردۆ تەنیشت عەلی بۆسکانی" دوکان بکڕێت و کاری ڤیدیۆو کامێراو بەکرێدانی کاسێت و ڤیدیۆو تەلەفزیۆنی تێدابکەیین، لە هاوینی ساڵی ١٩٨٨ دوکانەکە کڕدراو دەسمانکرد بەکارکردن تێیدا،
 بازاڕی کوردۆ چوار جۆر پیشە کاری تێدابوو " تۆمارگەی دەنگی هونەرمەندان" باڵندەی دەنگخۆش" بەرگدرو" کاری فرۆشتن و بەکرێدانی  ڤیدیۆو تەلەفزنی تێدا دەکرا، هونەردۆست قادر ڕەشید یەکێک بوو لە دراوسێ دووکانەکانی بازاڕی کوردۆ، کە پێشتر  لە شەستەکانەوەلەبازاری مەزادخانەی خوارەوە تۆمارگەی هەبوو ، کەسایەتییەکیزۆر کۆمەڵایەتی و کوردستانی بوو دەیان گۆرانی سیاسی تۆمارکردوە و  لای هونەرمەندان جێگەی متمانەبووە" بۆ ئێمەدراوسێ دوکانێکی زۆر بەڕێزو پەیوەندیداربوو پێمانەوە، لە زۆرشتدا هاوکاری و هاودەنگی یەکتری بوین و ماڵی یەکترمان بینیوە ئاگاداری کارەهونەرییەکانی بووین و  زۆرێك لە هونەرمەندانی پێ ئاشنا کردبوویین، ڕەوانشاد کاک قادر ڕەشیدیەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆر لەھونەرمەندانی لەتۆمارگەکەی کۆدەکردەوەو کاری هونەریان بۆ تۆمار دەکرا زۆرینەیان لە ماڵی قادر ڕەشید کاری هونەریان بەتایبەت بۆ تۆمار کراوە " لای خوارەوە مێژووی  تۆمارکردن و ناویان هاتوە.

ناوی جەند هونەرمەندێک ئاشکرا دەکەم کە زۆر بە باشی هونەردۆست قادر ڕەشید دەناسن و لە ماوەی 50 ساڵی هونەرەکەیاندا باسیان نەکردوەو ناویان نەهێناوە.
١ /  تۆماری تایبەتی هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە٢٤/١١/١٩٨٤لە ماڵی (ئەحەی بلە بەکر دڕەیی)  گەڕەکی هەوارەبەزەبەئامادەبوونی رەحیمی باڵەبان بە سازو باڵە بان" بانگۆزەکە فریا مەلا کەرییم تۆمار کراوەو چەند جارێکیتر کاری تۆمارکردنی بۆکراوە
٢/ تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی  تایبەتی هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی لە ٢٥/٨/١٩٨٤ تۆمارکراوە گەڕەکی ئاشتی بە ئامادەبونی تیپی موزیکی مەولەوی خوێدنەوەی ئەو بەرهەمە دڵشاد مەیوانی بوە.
٣/ دەیان تۆماری دەنگی بۆ هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ ناسراو بە ئەحەی خولە سنەیی تۆمار کردوە ، یەکەمجار   ساڵی 1977 ماڵی شێخ عوسمانی ناسرابوو بە غەوسە تۆمارکراوە" لە کۆتایی هەشتان هونەر دۆست قادر ڕەشیت ئەحمەد شەماڵ دەهێنێتە ماڵی خۆیان بە ڕایزەر دەنگێیەکان لێ دەداتەوەو   ئەحمەد شەماڵ دەیڵێتەوەو دەیانکات بە تۆماری ڤیدیۆیی" ئەم ئەرشیفانە لای خاک پارێزراون

٤/ هونەر دۆست قادر ڕەشید  تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی بۆ هونەرمەند محمود محمەد"  زیاتر لە دەیان بەرهەمیبۆ تۆمار کردوە.

٤/ برایم سەعید ناسراو بە بلەی سەعە کەڕ" لە ناوەڕاستی 1960 بۆ 1970 دەیان بەرهەمی دەنگی و نوکتەکانی تۆمار کراوە لە ڕێگەی تۆمارگەی قادر ڕەشید دەناسرێت بە خەڵک ، تا دوایی لە کۆتایی هەشتاکاندا لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا مەقامێک دەچڕێت و تێدا دەڵێ  کەسێک نەبوو دامێنیبگرم بمکات بەکەس وەک وێنەی قادر ڕەشید.
٥/ کەریم خەمزەیی" سەرجەم بەرهەمەکانی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆماری کردوەو ئەرشیفەکان پارێزراون.
٦/  هونەر دۆست قادر ڕەشید بۆ سابیر کوردستانی " لە سەرەتای 1970 چەندین بەرهەمی بۆ تۆمار کردوە لە کەرکوک و سلێمانی"
٧/ کەمال محمەد ساڵی 1989 تۆمارکردنی ئاهەنگی حەسیب ساڵح"  
٨/عسمان عەلی" عسمانی خەیات" چەند بەرهەمێکی لەلایەن تۆمارگەی قادر ڕەشید بۆیەکەمجار بڵاو دەبێتەوە.
٩/ گەشمردە عەبەی مەلا  1974 چەند بەرهەمێکی بۆ تۆمار کراوە  بە دەنگ و پارێزراوە"
١٠/ فەتاح سەوزەواری ساڵی 1989 . 1990 چەند بەرهەمێکی لە ماڵی هونەر دۆست قادر ڕەشید تۆمار کراوە و بە کاسێت بڵاو کراوەتەوە"
١١/ تاهیر خەلیلی ساڵی 1983 ماڵی حاجی مەریوان دەنگ و ڕەنگی بۆ تۆمار کراوە"
١٢/ مستەفا ڕەوف " سەرەتای هەشتاکان کاری دەنگی بۆ کراوەو بڵاو کراوەتەوە.
١٣/ سەرجەم بەرهەمەکانی هونەر مەند حەمە جەزا لەماڵی دایکی هونەرمەند قادر ڕەشید تۆمار کراوە لە سلێمانی / سەرکارێز.
١٤/ هونەرمەند ئیماعیلی ماملێ 1987 لە ماڵی ئەحەی بلە بەکر دڕەیی تۆمار کراوە "  هونەرمەند لە مێدیا تیڤی باسی لێوە کردوە
١٥/  هونەردۆست  قادر ڕەشید چەندین بەرهەمی بۆ هونەرمەند بەرهەم حەسەن تۆمار کردوە یەکێک لە دیارتریین بەرهەمەکانی بە ڤیدیۆ لەماڵەوە بۆی تۆمار کردوە
١٦/ لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠ چەندین بەرهەمی بۆ هونەرمەند سەڵاح داودە تۆمار کردوە
١٧/  هونەرمەندان زاهیر جەلال و  عەتا چاوشین و و هتد....  کە زۆرێك  لەشاکارە ھونەرییەکانیان لە ماڵی قادر ڕەشید تۆمار کردوەو لە تۆمارگەکەیەوە بڵاو بۆتەوە.


وێنەی هونەردۆست قادر ڕەشید  ١٩٧٧مەزادخانەی سلێمانیتۆمارگەی قادر ڕەشید  سەرو تۆمارگەی خیام

 
ساڵی   ١٩٨١ مەزادخانەی سلێمانی هونەردۆست قادر ڕەشید

 
ساڵی ١٩٨٠ مەزاد خانەی سلێمانی " هونەردۆست  قادر ڕەشید لەگەڵ باوکی


ساڵی١٩٩٠فەتاحی سەوزەواری"لەماڵیهونەردۆست قادر ڕەشید تۆمار کراوە

ساڵی ١٩٨٧ بەرهەم حەسەن " لە ماڵی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆمارکراوە" کامێرا جەلالی حاجی ڕەشید ناسراو بە جەلالە قەڵەو وێنەی گیراوە
گۆرانییەکانی بەرهەم حەسەن کە بۆ یەکەمیین جار لە ماڵی هونەردۆست قادر ڕەشید تۆمارکراوە" یادویادەوەری لای خەڵک هەیەو تا ئێستاش بەزیندویی ماون بەیادیانەوە دەکرێ،

مێژوی وێنە٢٥/٢/١٩٨٨ ماڵی فایەق شوان" منداڵێیان بوو بەناوی بادینان و  یادیان بۆ کردەوە ، برایم سەعید ئاهەنگەکە خۆش دەکات"
 بلەی سەعە کەڕ هونەرمەندی میللی کۆتایی شەستەکان دەچێتەڕۆژهەڵاتی ئێران و کۆتایی حەفتاکان دەگەڕێتەوە" یەکەم دەرکەوتنی بە گۆرانی دەردەکەوێ لە ماڵی فایەق شوان بەگۆرانی پرچت ماری گرێگرێ " گۆرانییەکە فارسییەو ئاوازی خانمی هونەرمەند سەوسەنە" ئەم تۆمارە لە تەلەفزیۆنی خاک  بڵاو کراوەتەوەو جوانەمەرک کاک قادر بەشیویەتی بە خاك" پێک هاتوە لە دوو کاژمێر کاژمێرێک گۆرانی و  کاژمێرێک نوکتەو گێڕانەوەی چیرۆکە کۆمێدیاکانە " ئەم تۆمارە لەلایەن کاک غەریبی تەنەکەچی  و کامێرامان لەلایەن جەلالە قەڵەو " کوڕی حاجی سەعیدی قەمچوغە تۆمارکراوە،

 
تۆمارێکی تایبەتی هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە ٢٤/١١/١٩٨٤لە ماڵی (ئەحەی بلە بەکر دڕەیی)   هونەردۆست قادر ڕەشید چەند تۆمارێکی تایبەتی بۆ هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە  ناوەڕاستی حەفتاکان تا هەشتاکان تۆمار کردوە.

 
لە سەرەتای حەفتاکان " هونەردۆست قادر ڕەشید چەند تۆمارێکی گۆرانی دەنگی بۆ هونەرمەند حەحمەد شەماڵ تۆمار دەکات و لە کۆتایی هەشتاکان دەیکاتە کلیپ  بەوجۆرەی دەناسرێتەوە لە وێنەکەدا.

 
گڵکۆی هونەردۆست قادر ڕەشید  لە گۆڕستانی  بێ کاسەو کەوچك بەرامبەر گۆڕستانی سەیوان  لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.


هونەردۆست و کەسایەتی شاری سلێمانی خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید، ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی سەرشەقام (شیویقازی) هاتۆتە دنیاوەو لەو گەرەکە گەورەبووە تا قۆناغی ناوەندی تەواوکردوە، لە سەرەتای شەستەکان ئاشنای ئەندازەی دەنگی بوەو بۆ یەکەمجار لەگەڵ شێخ عوسمان کەبە غەوسە ناسراوە و چەند هاوڕێیەکی لە شاری سلێمانی ستودیۆیان دروستکردوە بۆ تۆمارکردنی دەنگ، زۆربەی کارەهونەرییە دەنگییەکانی وەرزی شەستەکانیان تۆمار کردوە بۆ هونەرمەندان و شاعیران. بەتایبەت بۆ هونەر مەند  حەمە جەزا ،  سەڵاح داودە، کەریم خەمزەیی ، برایم سەعید (بلەی سەعەکەڕ) محمەد ئیبراهیم عەبدول ناوسراو بە (حەمە قوتو)، عەبەی مەڵا، حەمەی نێرگزو  سەجەم کارە هونەرییەکانی هونەرمەند ناسر ڕەزازی و نەجمەدین غوڵامی،  کاڵێ و تاهیر خەلیلی و هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و هتد،، لە نێوان شەست و حەفتاکان تۆمارکراون.
لە سەرەتای هەشتاکان تا کۆتایی کارەکانی"  زۆرێک لە تۆماری ڤیدیۆیی بۆ هونەرمەندان تۆمارکردوە هەروەک لای سەرەوە ئاماژەمان پێدابوو.

هونەردۆست قادر ڕەشید سێ کچ و دوو کوڕی جێهێشتوە " یەکێک لە کوڕەکانی لە ئاستێکی زۆر باشی زەغرەفەدایە " کەسایەتیەکە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە سێهەمیین لە دەسڕەنگین و ئاوێنە نوسینەکان هەرژمار دەکرێت "لە ئێستادا گوڵاڵە خانی هاوسەری هونەردۆست  لە ژیاندایەو
 
. نەهرۆ قادر ڕەشید  ساڵی  ١٩٧٧ لە سلێمانی لەدایک بووەو دەرچووی ئامادەیی پیشەی کارەباو مامۆستای ئەکادیمیای خەت و زەغرەفە یە جێبەجێکردنی کاری هونەری لەووڵاتی قەتەر دەوحە بەدەست هێناوە


نوسین و یادکردنەوەی هونەردۆست قادر ڕەشید خاوەنی تۆمارگەی قادر ڕەشید لەلایەن ڕۆژنامەنوس فەرەیدون کونجرینی نوسراوە.

 
هونەردۆست قادر ڕەشید یەکێک بوو لە دراوسێ دووکانەکانی بازاڕی کوردۆ، کە پێشتر  لە شەستەکانەوە لەبازاری مەزادخانەی خوارەوە تۆمارگەی هەبوو ، کەسایەتییەکی زۆر کۆمەڵایەتی و کوردستانی بوو دەیان گۆرانی سیاسی تۆمارکردوە و  لای هونەرمەندان جێگەی متمانەبووە.