شارپرێس:
شیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک کالیسیۆم و ڤیتامین دی و پرۆتین و بە سودیشە بۆ تەندرووستیی ئێسکەکان، بەڵام پزیشکان دەڵێن زۆر خواردنی شیر کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندرووستیی دەبێت.
لێرەدا کۆمەڵێک کاریگەریی نەرێنیی زیادەڕۆیی لە خواردنی شیردا دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردووەتەوە:
1- زۆر خواردنەوەی شی ئازاری گەدە دەدات.
2- دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە.
3- ناهاوسەنگکردنی خۆراکپێدەرەکان.
4- زیادکردنی دروستبوونی زیپکە.
5- کەمکردنی ئاسن لە جەستەدا.
6- لەدەستدانی چڕی ئێسکەکان (زۆر خواردنەوەی کاریگەرییەکەی پێچەوانە درووست دەکات).
7- زیادبوونی مەترسیی درووستبوونی بەردی گورچیلە.
8- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.
9- زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە هەستەوەریی.
10- لاوازکردن و کلۆرکردنی ددانەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی