شارپرێس؛
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکاتی راگەیاندنی پرۆژەیەکدا لە هەولێر باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەراسیمی پڕۆژەی گەشانەوە وتی "لە سەردانم بۆ بەغدا، بەڕێزێک پرسیاری لێکردم، گوتی 'ئێوە پابەندن بە عێراق؟' منیش وتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت، پابەندبوون یان وەلاء بە وڵاتێک بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی رق و کینە و نادادپەری و برسیکردن دروست نابێت".
مەسرور بارزانی دەشڵێت، بەو کەسەی گوتووە پێویستە پابەندی و وەلاء بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت کە ببنە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا.