شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی "ئینتیڵیجێنت ئۆنلاین" دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس لەمدواییانەدا داواکارییەکەی کۆڕەک تیلیکۆمی ڕەتکردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ناوبژیوانییەی کە لەمانگی ئازاری ڕابردودا لەدژی کۆمپانیاکە دەریکردبوو، بەوپێیەی کۆمپانیای کۆڕەک بانگەشەی ئەوەیکردوە کە کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی ڕایداس ئەو زانیارییانەی بۆ لایەنی بەرامبەر بەدەستهێناوە کە لەڕێگهی بەرتیلدان بەسەرچاوەکان دەستیکەوتوە.
لهو ڕاپۆرتهدا ئاماژه بهوهشكراوه، کۆمپانیای کۆڕەک کە خاوەنەکەی سیروان بارزانییە، کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی ڕایداس کە لەئەندرۆ وۆردسوۆرس، جوانا ڕیگۆو نیکۆلاس پۆرتمان لەخۆدەگرێت، تۆمەتباردەکات بەوەی "بەشێوەیەکی نایاسایی" بەڵگەی ساختەیان بۆ ڕکابەرەکەی، ئاگیلی بەدەستهێناوە، بەپێی ئەو بڕیارەی ناوبژیوانی کە لە 3ی تەمموزو دوای نزیکەی 10 ساڵ لەشەڕی یاسایی دەرچوە.
هەروەک دەڵێت، "پارێزەرانی گیبسۆن ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە کۆمپانیای کۆڕەک خستوویەتییەڕوو و جەختیان لەوەکردەوە، زۆرینەی ڕەهای ئەو بەڵگانەی کەکۆمپانیاکە تەحەدای کردون، لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە نەبون کە لەلایەن ڕایداسەوە کۆکراونەتەوە لەهیچ حاڵەتێکداو ئەوەی پشتی بەو جۆرە مادانە بەستوە بەتەواوی ڕاستی بوە.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی سەر بەژوری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لەپاریس بڕیاریدا کە ڕەوایەتیی تۆمەتەکانی کۆڕەک لەکۆتاییدا هیچ بایەخێکی نییە، بەوپێیەی ڕەچاوی ئەو بەڵگە جێناکۆکیانەی نەکردوە کە لەلایەن ڕایداسەوە کۆکراونەتەوە کاتێک بڕیاریدا بڕی یەک ملیارو 650 ملیۆن دۆلار بەیەکێک لەخاوەنەکانی کۆمپانیاکەی گەیاندن لەعێراق بدات، کە گروپی ئەجیلیتی کوەیتییە کە کۆڕەکیان بەساختەکارییو گەندەڵی تۆمەتبارکردوە.