شارپرێس:
شێخ ئەدهەم بارزانی كە ماوەی زیاتر لەساڵو نیوێكە هەرێمی كوردستانى بەجێهێشتوە لەبارەی بارودۆخی ئێستای كوردستانو ئهگهرو مهترسیهكان لهدیدارێكى شارپرێسدا مهترسیى گهوره ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لەبەردەم شكستێكی گەورەداین، لەبەردەم داڕمانو ماڵوێرانیەكی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتەو خەڵكی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبكەنەوە خۆیان كۆبكەنەوە".
ههر لهو دیدارهدا لهگهڵ شارپرێس، بارزانى هۆشداریدهداتو دهڵێت، "لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەستبكرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی كەمتربوە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو تواناو وزەی بۆ بەكاربهێنیت".
بهبۆچونى شێخ ئهدههم بارزانى، "گرهوكردنو خۆ ئامادەكردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەستبهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیمان چۆن ڕێگریی كرا لەگەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر، واتە لەهەرێم لۆژیكی هێزی چەك، حوكمڕانی ئەكات، هیوادارم كارێك نەكرێت توڕەیی خەڵك بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانكاریی بیر لەتوندوتیژی بكەنەوە".
سهبارهت بهدۆخى ئێستاى ههرێمیش، ئهدههم بارزانى دهڵێت، "پێشبینیكراوبوو كە دۆخەكە لەخراپەوە ڕوو لەخراپتر دەكات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتنو چاكسازییو گۆڕانكاریی نین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتەو خەڵكی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبكەنەوە خۆیان كۆبكەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێكی تر، چونكە ئەم ماڵەی ئێمە كە كوردستانە، لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایە".
ئهدههم بارزانى كه ئامۆزاى مهسعود بارزانی سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانه باس لهگهڕانهوهى خۆى بۆ ههرێمو مهترسیهكانى سهرى دهكاتو دهڵێت، "بەدڵنیاییەوە من هەر دەگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم، ناكرێت تاسەر ئاوا بمێنمەوە، بەڵام دەمەوێت بەجۆرێك بگەڕێمەوەو لەكاتێكدا بگەڕێمەوە لەسەر هەڵوێستەكانمو لەسەر داخوازی بەرپرسانی لایەنی دەرەكی لێپرسینەوەم لەگەڵ نەكرێت، ئامانجی من پۆستو پارە نییە، چونكە ئەو ژینگەیەی پێشتر تێیدا ژیاوم، گونجاو بوو بۆ ئەو دووشتە".
ههر لهو دیدارهدا لهگهڵ شارپرێس، ئهدههم بارزانى ئاماژه بههێزهكانى ئۆپۆزسیۆن دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "بەداخەوە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، زۆربەی كات لەگەڵ دەسەڵات بون، ئەوكاتەی ئیمتیازیان لێوەردەگیرێتەوە ئینجا دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو خەڵك، ئەوەش كێشەیەو ناتوانن متمانەی خەڵك بەدەستبهێنن".
دهقى دیدارهكهى ئهدههم بارزانى لهگهڵ شارپرێس
شارپرێس: ئێوە ماوەیەكه هەرێمتان بەجێهێشتوە، ئێستا لەگەڵ ئەوكاتەی ئێوە لەهەرێم بون، چی گۆڕاوەو دۆخەكە چۆن هەڵدەسەنگێنێت؟
ئەدهەم بارزانی: پێشبینیكراوبوو كە دۆخەكە لەخراپەوە ڕوو لەخراپتر دەكات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتنو چاكسازییو گۆڕانكاریی نیین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتەو خەڵكی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبكەنەوە خۆیان كۆبكەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێكی تر، چونكە ئەم ماڵەی ئێمە كە كوردستانە، لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایەو پێویستە خەمخۆرانو دڵسۆزان لەمشوری ئەوەدابن، چۆن هەركەسە بەشێوازی خۆی خزمەتی ئەم ماڵە بكات.
شارپرێس: باس لەمەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان دەكەیت، مەبەستت مەترسی چییە؟
ئەدهەم بارزانی: كاكە ئێمە لەبەردەم شكستێكی گەورەداین، لەبەردەم داڕمانو ماڵوێرانیەكی مەترسیدارداین، حزبە سیاسییە باڵادەستەكانو خاوەن بڕیاری ئەم هەرێمە بەخەمەوەنین كوردستان ماڵی هەموانە، موڵكی حزبەكان نییە، بۆیە پێویستە پەلەبكرێت خەڵكی ناڕازیی خۆیان رێكبخەن بەر بەمەترسییەكان بگرن، هەرچەندە ئێستا بەشێكی زۆری مەترسییەكان حزبە باڵادەستەكانو خاوەن بڕیارەكانن.
شارپرێس: میكانیزمی ئەم خۆكۆكردنەوەیە چییە، ئایا ئێوە لەوبارەیهوە هیچ هەوڵێكتان هەیە؟
ئەدهەم بارزانی: بۆ گۆڕانكاریی ئێمە لەبەردەم دوو ئەگەرداین، یەكەم ئەوەیە هێزێكی سیاسی نوێ لەو دەنگە ناڕازیانە دروستبكرێت، یان دانیشینو چاوەڕێی فریادڕەسێكی دەرەكی بكەین، بەڕای من گەر دەنگە ناڕازییەكان دوربكەونەوە لەخودپەرستیو بەئایدۆلۆژیاكردنی پرسەكان، بیر لەوەبكەنەوە بەجیاوازییەكانەوە یەكتر قبوڵبكەن دەتوانین كاری گەورەبكەین، بەڵام بەجیاجیاو پەرتەوازەیی گۆڕانكاریی دروستنابێتو هەركارێك بكرێت دواتر بەقازانجی دەسەڵات دەبێت، خواش داوای ئەوەی لەبەندەكانی خۆی نەكردوە هەمویان وەك یەكبنو وەك یەك بیربكەنەوە، هەر لەبەرئەوەش بوە پێغەمبەری زۆری ناردوە بۆ گەیاندنی پەیامەكانی، بۆیە ناكرێت جیاوازییەكان بكەینە بەهانەى دوركەوتنەوەو نەكردنی كاری هاوبەشو پێكەوەیی، چونكە بەو میكانیزمە كاری سەركەوتوو دەكرێتو دۆخەكە دەگۆڕێت. بۆ وەڵامی بەشی دوەمی پرسیارەكەشتان، بەڵی من بڕوام بەوكارە هەیەو كاری زۆریشم لەسەركردوە.
شارپرێس: ئەو چەترەی باسیدەكەیت مەبەستت حزبەكانی ئۆپۆزسۆنیشە یان لەدەرەوەی ئەوان؟
ئەدهەم بارزانی: بۆ حزبەكانیش پێكەوەبن باشترە لەپەرشو بڵاویان، بەڵام مەبەستی سەرەكی من لێرە، لەتوێژی قوتابیانو مامۆستایان، ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانی ئاینیو تەنانەت خەڵكانی عەشائیریشە كە دەتوانن پێكەوە ئەوكارەبكەن، چونكە بەداخەوە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، زۆربەی كات لەگەڵ دەسەڵات بون، ئەوكاتەی ئیمتیازیان لێوەردەگیرێتەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو خەڵك، ئەوەش كێشەیەو ناتوانن متمانەی خەڵك بەدەستبهێنن، یان گەر پرسەكان ببسترێتەوە بەبەرژەوەندی مادیو بازرگانییەوە، من مەبەستم زیاتر ئەوەیە، ئەبێت ئەوەی ئیدعای ئۆپۆزسیۆن دەكات، پێویستە لەسەرى بەرنامەو نەهجەكەی بمێنێتەوە تا ئەوەی دروشمو ئەو داوایانەی ئیدعای دەكات بەدەستیاندەهێنێت.
بەجۆرێكی تریش ناكرێت هێزێك تەنها بیەوێت بەدژایەتیكردنی پارتیو یەكێتی دەنگ بهێنێت، ئۆپۆزسیۆنبون پێویستی بەبەرنامەیەكی تۆكمەو ڕێككەوتنی قوڵ هەیە لەگەڵ داخوازییو داواكانی جەماوەرە ناڕازییەكە.
شارپرێس: ئێوە ماوەیەكی زۆرە هەرێمتان بەجێهێشتوە هیچ بەرنامەی گەڕانەوەتان هەیە؟
ئەدهەم بارزانی: بەدڵنیاییەوە من هەر دەگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم، ناكرێت تاسەر ئاوا بمێنمەوە، بەڵام دەمەوێت بەجۆرێك بگەڕێمەوەو لەكاتێكدا بگەڕێمەوە لەسەر هەڵوێستەكانمو لەسەر داخوازی بەرپرسانی لایەنی دەرەكی لێپرسینەوەم لەگەڵ نەكرێت، ئامانجی من پۆستو پارە نییە، چونكە ئەو ژینگەیەی پێشتر تێیدا ژیاوم، گونجاو بوو بۆ ئەو دووشتە، بەڵام من دەمەوێت لەسەنگەری ئەو خەڵكەبم كە خواستی دادپەروەریان هەیەو كەرامەتی مرۆڤ بۆیان گرنگە.
شارپرێس: لەناو دەنگە ناڕازییەكان ئاراستەیەك هەیە دەیانەوێت پەلەبكرێت لەدروستكردنی لیستێك بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان، بەپێچەوانەشەوە ئاراستەیەكی تر هەیە، لایان وایە دۆخەكە پێویستی بەپڕۆژەیەكی سیاسی هەمەلایەنەی قوڵە، ئێوە لەوبارەیەوە ڕەئتان چییە؟
ئەدهەم بارزانی: لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەستبكرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی كەمتربوە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو تواناو وزەی بۆ بەكاربهێنیت، بۆیە ئهگەر خەباتی پەرلەمانی گرنگیش بێت نابێت بكرێتە خەباتی سەرەكی، پێویستە بۆ ئەم قۆناغە بیر لەپڕۆژەیەكی سیاسی قوڵو هەمەلایەنە بكرێتەوە، ئەوكاتە بەشداریی پەرلەمانو هەڵبژاردنیش وەك بەشێك لەپڕۆژە سیاسیەكە گونجاوە، بۆیە گرهوكردنو خۆ ئامادەكردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەستبهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیشمان چۆن ڕێگریی كرا لەگەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر، واتە لەهەرێم لۆژیكی هێزی چەك، حوكمڕانی ئەكات، هیوادارم كارێك نەكرێت توڕەیی خەڵك بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانكاریی بیر لەتوندوتیژی بكەنەوە، چونكە ئەوە ماڵوێرانی بەدواوەیەو دەبێت ئاخر بژارده بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەدوری نازانم لەماوەیەكی كورتدا هەندێك گۆڕانكاریی ڕوبدەنو هاوكێشەكانی ئێستا گۆڕانكاریان بەسەردابێت، ئەوكاتە ڕەنگە پێویست بەوەنەكات خەڵك بیر لەكارێكی لەوشێوەیە بكەنەوە، چونكە ئەوەی لەهەرێم كراوەو دەكرێت، تەنها خەڵكی توڕەنەكردوە، بەڵكو لایەنی دەرهكیو تەنانەت نێودهوڵهتیشى نیگەرانو بێزاركردوە، بەڵگەی ئەوەش ئەو گوشارانەی دۆستەكانە كە ئێستا لەسەریا دروستكراوە، ڕاپۆرتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ڕاستیو دروستی ئەو بۆچونەی ئێمە دەخەنەڕوو، بۆیە ئەگەری بەهێز هەیە گۆڕانكاری بەمنزیكانە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوكاتەش ڕەنگە قسەو بۆچونی جیاواز پێویست بكات.
