نۆ سوودی سەرنجراکێشی خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا

تەندروستی

01/11/2023‌ 1185 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ماڵپەڕیHealth Shots بڵاویکردووەتەوە کە هێلکە لە ژەمەکانی بەیانیاندا لە سەرانسەری جیهاندا وەک ماددەیەکی خۆراکیی سەرەکیی و پێویست پۆلێن دەکرێت، جا چ هێلکەی کوڵاو،یان برژاو، یان هێلکەی تێکەڵکراو پێشکەش بکرێت، چەندین سوودی هەیە.

ڕەنگە ئەو هێلکەیەی کە خاوەن بەهایەکی خۆراکیی بەرزە قەبارەکەی بچووک بێت، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە خۆراکیەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە ڤیتامینەکانیA، B5، B12، D، E، K، و B6، فۆلێت، فسفۆڕ، سیلینیۆم، کالیسیۆم، زینک، پرۆتین، چەوری تەندرووست، کە ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت:

1. باشکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی سوودبەخش لە جەستەدا.
2. کەمکردنەوەی چەورییە سیانەییەکان کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەی مێشک.
3. دەستەبەرکردنی پڕۆتینی تەواو، بەوپێیەی سەرجەم نۆ ترشە ئەمینییە سەرەکییەکانی تێدایە.
4. هەستکردن بەتێریی و دواجار ڕێگرییکردن لە زیادبوونی کێشی جەستە.
5. کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
6. بەهێزکردنی تەندرووستیی مێشک، ئەویش لەڕێگای ڤیتامینەکانی D یەوە، ئەوە جگە لەبوونی ماددەی کۆلین کە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە  و کارکردنی مێشک باشتر دەکات.
7. باشکردنی ئاستی کاری سیستەمی بەرگریی سرووشتیی جەستە.
8. پارێزگارییکردن لە تەندرووستیی چاوەکان، بەوپێیەی دەڵەمەندە بە ڤیتامین A و لۆتین و زینک و رەگەزە خۆراکییەکانی تر بۆ تەندرووستیی چاو.
9. هاوکاری پڕۆسەی دابەزاندنی کێشی جەستە دەکات، بەوپێیەی وادەکات کەسەکە بەردەوام هەست بە تێریی بکات و هەروەک دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی کوالێتیی بەرز و باشکردنی پڕۆسە زیندەپاڵ.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە