شارپرێس:
مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی بڕیاریاندا هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌به‌نه شارى به‌غداو داواكاریه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ به‌حكومه‌تى عێراق ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا مامۆستایانى ناڕازیى ئاشكرایانكرد، دواى بێئومێدبونیان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى داواكاریه‌كانیان، ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كانیان به‌ره‌و به‌غدا ده‌گۆڕن.
سازش ناكه‌ین‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندن
ئه‌وه‌شیان وت، "هه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌چینه مه‌یدانى ته‌حریرو له‌سبه‌ینێشه‌وه مامۆستایان ده‌ستده‌كه‌ن به‌ره‌و چون بۆ به‌غدا بۆ مه‌یدانى ته‌حریر بۆ ئه‌وه‌ى خواست‌و داواكاریه‌كانمان به‌به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق بگه‌یه‌نین".
ماوه‌ى دوو مانگه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌هۆى بایكۆته‌وه له‌سنورى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاى كۆیه په‌كیكه‌وتوه‌و به‌هۆى داواكردنى دوو موچه‌وه مامۆستایان ئاماده‌نین بچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.